لیستی فەرموودەکان

خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پاداشتم بۆ هەیە لە خەرجکردن بۆ منداڵەکانی ئەبی سەلەمە، بۆئەوەى جێیان نەهێڵێم ئاوا وئاوا (بڵاو بنەوە بۆ داواکردن لەخەڵکی)؛ لەکاتێکدا ئەوان منداڵی منن؟ فەرمووی: بەڵێ، پاداشتت بۆ هەیە لەسەر خەرجکردن بۆیان
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە، سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى -کە خەرجیان لەسەرت واجبە-: دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هێندە تاوانێکی گەورەیە وبەسە لەسەر مرۆڤ ئەگەر خۆی بگرێتەوە (لە خەرجکردن) لەسەر ئەوانەى کە دەبێت پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت
عربي الإنجليزية الأوردية