عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا يَقْتَسِمُ وَرَثَتي دينارًا ولا درهمًا، ما تَرَكْتُ بَعْدَ نَفَقَة نسائي، ومئونَة عامِلي فهو صَدَقة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم*، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت». *(فەرماندەر -عاملي-: دوو لێکدانەوە هەیە بۆ ئەم دەستەواژەیە: یان بە مانای خەرجی لەسەر ئەو کەسە دێت کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنەکان -وەقفەکانى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یان بە مانای جێنشینی -خەلیفەی- پاش خۆی دێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: میراتگرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش مردنی؛ هیچ دینار ودرهەمێک لە نێو خۆیاندا دابەش ناکەن، چونکە -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرە، وپێغەمبەران هیچ دینار ودرهەمێکیان وەکو میرات بەجێنەهێشتووە بۆ نەوەکانیان لە پاش خۆیان؛ چونکە ئەوان هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەى سامانی دونیا نەبوو بەڵکو پەیامیان بریتی بوو لە هیدایەتدانى خەڵکی، ئەگەر هەر پارە وسامانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مابێت ئەوا بۆ خەرجی خێزانەکانیەتی لە پاش خۆی بۆئەوەى پێویست نەبن وداوا لە خەڵکی نەکەن، وهەروەها بۆ فەرماندەرەکانیەتی*، وئەو سامانە زیادەى دەمێنێتەوە دەبێت بۆ خێرکردن خەرج بکرێت. *(فەرماندەر -عاملي-: دوو لێکدانەوە هەیە بۆ ئەم دەستەواژەیە: یان بە مانای خەرجی لەسەر ئەو کەسە دێت کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنەکان -وەقفەکانى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یان بە مانای جێنشینی -خەلیفەی- پاش خۆی دێت چونکە لە پاش مردنی کاروباری مسوڵمانان بەڕێوە دەبات)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر