عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: «ما تَرَك رسولُ الله صلى الله عليه وسلم دينارًا، ولا درهمًا، ولا شاةً، ولا بَعِيرًا، ولا أَوْصى بشيء».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش مردنی هیچ شتێکی جێنەهێشت نە زۆر و نە کەم، و نە وشتر ونە هیچ جۆرێکی تر لە شتومەک وسامانى جێنەهێشت، وهەروەها وەسیەتی نەکرد سەبارەت بە هیچ شتێک؛ مەبەست وەسیەتی تایبەتە، چونکە مرۆڤ ئەگەر هەندێک شتی لە میرات هەبێت وەسیەت دەکات سەبارەتیان بۆ میراتگران، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێک لە سامانى جێنەهێشت کە وەستیان سەبارەت بکات، بەڵام وەسیەت وئامۆژگاری کرد سەبارەت بە شتی تر، ولەوانەش: پاراستنی نوێژەکان، ودەرکردنی جولەکە وگاوڕەکان لە دوورگەى عەرەب وچەند شتێکی تریش کە لە فەرموودەى تردا هاتووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر