+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَت:
دَخَلَتْ هِنْدٌ بِنْتُ عُتْبَةَ امْرَأَةُ أَبِي سُفْيَانَ عَلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ أَبَا سُفْيَانَ رَجُلٌ شَحِيحٌ، لَا يُعْطِينِي مِنَ النَّفَقَةِ مَا يَكْفِينِي وَيَكْفِي بَنِيَّ إِلَّا مَا أَخَذْتُ مِنْ مَالِهِ بِغَيْرِ عِلْمِهِ، فَهَلْ عَلَيَّ فِي ذَلِكَ مِنْ جُنَاحٍ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «خُذِي مِنْ مَالِهِ بِالْمَعْرُوفِ مَا يَكْفِيكِ وَيَكْفِي بَنِيكِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1714]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«هیندی کچی عوتبە -خێزانی ئەبو سوفیان- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی:«ئەی پێغەمبەری خودا، ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە، بە پێی پێویست خەرجی ناكات بۆ من ومنداڵەکانم، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە خۆم لە سامانەکەى (پارەکەى) ببەم بە بێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت، ئایا لەم کارەدا گوناهبار دەبم؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموی: «ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1714]

شیکردنەوە

هیندی كچی عوتبە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای فەتوای كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەبو سوفیانی مێردی -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسەكە ئەوە بوو كە ئەبو سوفیان پیاوێكی ڕەزیلە و بەپەرۆشە لەسەر پارە وسامانەكەی، و وەكو پێویست خەرجی ناكات لەسەر ئەو ومنداڵەكانی، مەگەر خۆی (هیند) بە نهێنی لە پارەكەی دەربكات لەكاتێكدا ئەبو سوفیان پێی نازانێت، پرسیارەكەی ئەوە بوو: ئایا هیند گوناهبار دەبێت لەسەر ئەو كارە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پارەكەی هێندە ببە بۆ خۆت ومنداڵەكانت بەپێی ئەوەی باوە وزانراوە كە پێویستی پڕ دەكاتەوە ودادپەروەریە ئەگەرچیش ئەو پێی نەزانێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵەکان.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە پێویستتە)؛ مەبەست لێی ئاراستە كردنیەتی بۆ خوو ونەریتی خەڵكی لە شتێكدا كە لە شەریعەتدا دیاری نەكراوە.
  3. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە وەكو بەڵگە بەكارهێنراوە لەسەر ئەوەی ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی كردەوەی كەسێك بكات كە ناپەسەندە بەلایەوە ئەگەر لەڕوانگەی داواكردنی فەتوا وسكاڵا وهاوشێوەكانی بێت، ئەمیش یەكێكە لەو بابەتانەی كە غەیبەت كردن تێیدا ڕێگەپێدراوە.
  4. قورتوبی دەڵێت: هیند مەبەستی ئەوە نەبوو كە ئەبو سوفیان ڕەزیلە لە هەموو حاڵەتێكدا، بەڵكو وەسفی حاڵی كرد لەگەڵ خێزانەكەیدا ودەستی دەگرتەوە لە ئەو ومنداڵەكانی، بەڵام ئەمە ئاماژەیە نییە بۆ ئەوەی ڕەزیلە بەشێوەیەكی ڕەها، چونكە زۆرێك لە سەركردەكان حاڵیان وایە لەگەڵ خەڵك وخێزانەكانیان لەكاتێكدا لەگەڵ كەسی بێگانە بەخشندەن بۆ ڕاكێشانی دڵیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر