+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَت: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«تُقْطَعُ اليَدُ فِي رُبُعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6789]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6789]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە دەستی دز دەبڕدرێت بە دزینی چارەكە دینارێک لە ئاڵتون، وبەهەمان شێوە بە دزینی زیاتر لە و ڕێژەیە، وە بە دزینی هەرشتێک کە نرخەکەی بگاتە نرخی ١.٠٦ گرام لە ئاڵتون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دزیکردن لە تاوانە گەورەکانه.
  2. الله سزای تاوانی دزی کردنی دیاری کردووە، ئەویش بریتییە لە دەست بڕینی؛ هەروەک الله دەفەرموێت: {والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما} [المائدة: 38]، واتە: {دزی پیاو وئافرەت هەردووکیان دەستیان ببڕن}،
  3. وە مەرجەكانی ئەم دەست بڕینە لە سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە.
  4. مەبەست لە دەست لەم فەرموودەیەدا بریتیە لە بڕینەوەی دەست (لەپ بە پەنجەكانەوە) هەتاوەكو جومگەی قۆڵ -هەتا مەچەك-.
  5. لە حیکمەتی دەست بڕینی دز، پارێزگاری کردنە لە سامانی خەڵکی، وە ترساندنی دەستدرێژكارانە لە ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە.
  6. دینارێک واتا یەک میسقال لە ئاڵتون، کە ڕێژەی (٤.٢٥ گرام)ی عەیارە ٢٤ دەکات؛ کەواتە چارەكێك دینار هاوتایە بە گرام وشتێک لە ئاڵتونی عەیارە ٢٤ .
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر