عن أبي هريرة عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لعن الله السارق، يسرق البَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يده، ويسرِقُ الحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: نزا کردن بە نەفرەت ولەعنەت کردن لەسەر کەسێک بە ماناى ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت وبێبێەش بێت لە ڕەحمەتی خواى گەورە، ئەمیش نزایە لەسەر ئەو کەسەی دزی دەکات، چونکە شتێکی بچووک وەکو هێلکە یان گوریش -پەت- دەدزێت وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى شتی گەورەتر بدزێت؛ بۆیە سەرەنجام دەستی ببڕدرێتەوە، وشایستەیە نزای لەسەر بکرێت بە نەفرەت لێکردن یان هەواڵدانە بەوەى ئەم کەسە نەفرەتلێکراوە چونکە دزی دەکات، وهەروەها فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کردنی تاوانى بچووک هۆکارە بۆ کردنی تاوانی گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر