لیستی فەرموودەکان

خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، کوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاین (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا بکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە بچێت بۆ لای پیاوێک یان بۆ لای ئافرەتێک لە کۆمەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک لە مسوڵمانان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوتدا بوو، بانگی کرد: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنایان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە بە دارێک چل جەڵدەى لێدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر خواردنەوەیەک سەرخۆشت بکات حەرامە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەستی (دز) دەبڕدرێتەوە بەهۆی (دزینی) چارەکە دینارێک یان زیاتر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: لێی بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا سکی پڕبوو بەهۆی زیناکردنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زیناکەری جەڵدلێدراو مارەیی هیچ یەکێک ناکات مەگەر وەکو خۆی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)،
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى) لەکاتێکدا ئەو بێتاوان بێت، لە ڕۆژی قیامەتدا (گەورەکەى) جەڵد دەکرێت؛ مەگەر بەندەکە بەو شێوەیە بێت کە وەسفی کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنرا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بە دوو لقی دارخورما نزیکەى چل جەڵدەى لێیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی