عن عمران بن الحصين رضي الله عنهما : أنَّ امْرَأَةً مِنْ جُهَيْنَةَ أتَت النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم وَهِيَ حُبْلَى مِنَ الزِّنَا، فَقَالَتْ: يَا رسول الله، أصَبْتُ حَدّاً فَأقِمْهُ عَلَيَّ، فَدَعَا رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم وَلِيَّها، فقالَ: «أحْسِنْ إِلَيْهَا، فَإذَا وَضَعَتْ فَأتِنِي بِهَا» فَفَعَلَ، فَأمَرَ بها النبيُّ صلى الله عليه وسلم فَشُدَّتْ عَلَيْهَا ثِيَابُهَا، ثُمَّ أمَرَ بِهَا فَرُجِمَت، ثُمَّ صَلَّى عَلَيْهَا.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عيمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا سکی پڕبوو بەهۆی زیناکردنەوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، (تاوانێکم) کردووە کە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلی ئەمرەکەى -سەرپەرشتیارەکەى- کرد وفەرمووی: «بەرامبەری چاکەکار بە، ئەگەر منداڵی بوو، پاشان بیهێنەرەوە»، ئەویش ئەمەى جێبەجێکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد جلەکەى توند بە لاشەیەوە پێچرا، وپاشان فەرمانی کرد وڕەجم کرا، وپاشان نوێژی لەسەری کرد.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسکی پڕ بوو بەهۆی زینا کردنەوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا (تاوانێکم) کردووە کە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، دەیەوێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سنووری شەرعی -حەدی- لەسەر جێبەجێ بکات ئەمیش بریتیە لە ڕەجم کردن؛ چونکە لە پاش هاوسەرگیری کردن ئەم تاوانەی کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) کرد، وپێی فەرموو: (بەرامبەری چاکەکار بە، ئەگەر منداڵی بوو، پاشان بیهێنەرەوە)، بۆیە فەرمووی: (بەرامبەری چاکەکار بە)؛ ئەمیش وەکو ترسێک لەسەری نەک تووشی زیانی بکەن ئەگەر خەڵکی بەهۆی ئەوەوە تانەیان دا لە ئابڕوو وشەرەفیان، بۆیە ئاگاداریانی کردەوە وهەروەها بۆئەوەى زیاتر بە ڕەحمەت بن بەرامبەری چونکە زیانی کردووە، وهانیانی دا بۆئەوەى بەرامبەری چاکەکار بن چونکە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە، وتووشی قسەی ئازاردەر دەبێت، بۆیە هێنایان بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى منداڵەکەى بوو، وفەرمانی کرد کە چاوەڕوان بێت هەتاوەکو منداڵەکە لە شیرپێدان دەبڕێتەوە، کاتێک لە شیرپێدان بڕایەوە؛ سنووری شەرعی -حەدی- لەسەری جێبەجێ کرد، وفەرمانی کرد کە جلەکەى توند پێوە ببەسترێت بۆئەوەى لە کاتی ڕەجمکردنی لاشەی دەرنەکەوێت، پاشان فەرمانیکرد وڕەجم کرا، ونوێژی لەسەری کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر