عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: «أَتَى رجل مِنَ المسلمين رسولَ صلى الله عليه وسلم وهو في المسجد فَنَادَاهُ: يا رسول الله، إنِّي زَنَيْتُ، فَأَعْرَضَ عنه، فَتَنَحَّى تِلْقَاءَ وَجْهِهِ فَقَالَ: يا رسول الله، إنِّي زَنَيْت، فأعرض عنه، حَتَّى ثَنَّى ذلك عليه أَرْبَعَ مَرَّاتٍ. فَلَمَّا شَهِدَ عَلَى نَفْسِهِ أَرْبع شهادات: دَعَاهُ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم ، فَقَالَ: أَبِكَ جُنُونٌ؟ قَالَ: لا، قَالَ: فَهَلْ أُحْصِنْت؟ قَالَ: نَعَمْ، فَقَالَ رَسُولُ الله: اذْهَبُوا بِهِ فَارْجُمُوهُ». قَالَ ابْنُ شِهَابٍ: فَأَخْبَرَنِي أَبُو سَلَمَةَ بنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ. سَمِعَ جَابِرَ بنَ عَبْدِ الله يَقُولُ: «كُنْت فِيمَنْ رَجَمَهُ، فَرَجَمْنَاهُ بِالمُصَلَّى، فَلَمَّا أَذْلَقَتْهُ الْحِجَارَةُ هَرَبَ، فَأَدْرَكْنَاهُ بِالحَرَّةِ، فَرَجَمْنَاهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە مسوڵمانان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوتدا بوو، بانگی کرد: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا، پیاوەکە لە لایەکی ترەوە چووە پێشی، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیسانەوە ڕووی لێوەرگێڕا، پیاوەکە دیسانەوە چووە پێشی، وئەمەى چوار جار ئەنجامدا. کاتێک چوار جار پیاوەکە شاهێدی لەسەر خۆی دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد وفەرمووی: «ئایا شێتیت؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هاوسەرگیریت کردووە؟»، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیبەن ڕەجمی بکەن». وجابری کوڕی عبدالله دەیووت: «من لەو کەسانە بووم کە ڕەجمم کرد، ولە شوێنی نوێژکردن تەختاییەکدا* ڕەجممان کرد، کاتێک بەردەکان ئازاریان پێگەیاند، ڕایکرد، بەڵام لە شوێنێکی مەدینە (بەناوى: الحَرَّةِ) گرتمان وڕەجممان کرد (هەتا مرد)». *(تەختاییەکدا: شوێنێک بوو پێی دەووترێت -المُصَلَّى:موسەڵا- ئەو شوێنەیە کە نوێژی جەژن یان نوێژی جەنازەی تێدا ئەنجامدەدرێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ماعیزی کوڕی مالیکی ئەسلەمی -ڕەزاى خواى لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوت دانیشتبوو، وبانگی کرد ودانپێدانانى لەسەر خۆی دووپاتکردەوە بەوەى کە زینای کردووە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا بۆ ئەوەى تەوبە بکات لە نێوان خۆی وخواى گەورە، بەڵام ماعیز هەر دیسانەوە هاتەوە پێشی ودانپێدانانەکەی لەسەر ئەم تاوانە دووپاتکردەوە ولە نەفسی خۆی توڕە بوو ودەیویست خواى گەورە پاکی بکاتەوە لەم تاوانە بە جێبەجێکردنی سنووری شەرعی (الحَد)، بەڵام دیسانەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا، ئەمە چوار جار دووبارە بووەوە، هەتا چوار جار شاهێدی لەسەر خۆی دا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی دڵنیا سەبارەت بە حاڵی وبارودۆخی، بۆیە پرسیاری لێکرد: ئایا شێتە؟ ووتی: نەخێر، وسەبارەت بە ئەقڵ وهۆشی پرسیاری لە خێزانەکەى کرد وئەوان بە خێر وچاکە وەسفیان کرد، وپاشان پرسیاری لێکرد: ئایا ئەو پێشتر هاوسەرگیری شەرعی کردووە یان سەڵتە کە ڕەجم لەسەری واجب نابێت؟ پێیان ووت کە ئەو پێشتر هاوسەرگیری کردووە، وپرسیاری لێکرد: لەوەیە ئەو کارەی ئەنجام نەدابێت کە ڕەجم کردن واجب دەکات، لەوەیە تەنها دەستلێدان یان ماچکردن بێت، بەڵام ئەو دانپێدانانەکەى دووپاتکردەوە کە زینای کردووە. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دڵنیا بوو لە هەموو ئەمانە وجێگیر بوو، لەم کاتەدا جێبەجێکردنی سنوورەکە (حەدەکە) واجب دەبێت، وفەرمانى بە هاوەڵان کرد بۆ ئەوەى بیبەن ڕەجمی بکەن. بۆیە بردیان بۆ (بەقیعی غەرقەد) کە شوێنی نوێژکردنە لەسەر جەنازە ولەوێ ڕەجمیان کرد، وکاتێک بەهۆی بەردەکانەوە ئازاری پێگەیشت، داوای ڕزگارکردنی کرد وهەوڵی دا ڕزگاری بێت لە مردن ئەمیش بەهۆی سروشتی مرۆڤەوە کە ناتوانێت بەرگەى ئەم ئازارە بگرێت بۆیە ڕایکرد، بەڵام هاوەڵان گرتیان لە ناوچەی (الْحَرَّة) کە شوێنێکە لە شاری مەدینە، وبەردەوام بوون لە ڕەجمکردنی هەتاوەکو مرد، -ڕەحمەت وڕەزای خوای لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر