پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي ثَعْلَبَةَ الخُشَنِيِّ جُرْثُومِ بن نَاشِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَال:
«إِنَّ اللَّهَ فَرَضَ فَرَائِضَ فَلَا تُضَيِّعُوهَا، وَحَدَّ حُدُودًا فَلَا تَعْتَدُوهَا، وَحَرَّمَ أَشْيَاءَ فَلَا تَنْتَهِكُوهَا، وَسَكَتَ عَنْ أَشْيَاءَ رَحْمَةً لَكُمْ غَيْرَ نِسْيَانٍ فَلَا تَبْحَثُوا عَنْهَا».

[قال النووي: حديث حسن] - [رواه الدارقطني في سننه، وغيره] - [الأربعون النووية: 30]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە کەناوی جورسومی كوڕی ناشیرە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
« بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن».

-

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت کە الله هەندێك شتی واجب کردووە و چەند فەریزەتێكی وەكو فەرز داناوە، جا پابەند بن پێیانەوە و تێیاندا کەمتەرخەم مەبن بە وازلێ هێنان یان بە پشت گوێ خستن، هەروەها بەربەست و دوورخەرەوەی دیاریکراوی بۆ داناون کە ئێوە دەپارێزن و ڕێگریتان لێدەکەن ودوورتان دەخەنەوە لە تووشبوون بە ئەوەی کە پێی ڕازی نییە، جا زیاتر ئەنجام مەدەن لەوەی کە شەرع فەرمانی پێکردووە، هەروەها حەرامکراوەکانی حەرام کردووە لەسەرتا، بۆیە لێیان نزیک مەبنەوە، جگە لەمانە شتەکانی تری وازلێهێناوە و بێدەنگ بووە سەبارەتیان وەكو ڕەحم پێتان، و لەسەر بنەمای ڕێگەپێدراوی خۆیان دەمێننەوە، کەواتە بەدوایاندا مەگەڕێن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە تەنها الله یاسادانەرە، و فەرمان تەنها بە دەستی ئەوە -سبحانه وتعالی-.
  2. فەرموودەکە بنەماکانی شەریعەتی لەخۆگرتووە لە ڕوانگەی حوکم و ڕێگەپێدانەوە؛ چونکە حوکمی شەرعی یان بێدەنگی لێ کراوە یان قسەی لەسەر کراوە، و ئەوەی قسەی لەسەر كراوە: یان فەرمانی پێ کراوە بە واجب یان سوننەت، یان نەهی لێکراوە بە حەرام یان مەکروهیەت، یان ڕێگەپێدراوە.
  3. هەرشتێک خواى گەورە لەسەری بێدەنگ بووبێت وفەرزی نەكردبێت، ودیاری نەکردبێت، ونەهی لێنەکردبێت؛ ئەوا حەڵاڵە.
  4. جوانی ڕوونکردنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە فەرموودەکەی بەم دابەشکردنە ڕوون و ئاشکرایە باسكردووە.
  5. واجبێتی پارێزگاری کردن وبەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی فەرزەكانی الله -سبحانه وتعالی-.
  6. حەرامبوونی تێپەڕاندنی سنوورەكانی الله -سبحانه وتعالی-.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر