پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي بُرْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ أَبِي مُوسَى الأَشْعَريِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعَثَهُ إِلَى اليَمَنِ، فَسَأَلَهُ عَنْ أَشْرِبَةٍ تُصْنَعُ بِهَا، فَقَالَ: وَمَا هِيَ؟، قَالَ: «البِتْعُ وَالمِزْرُ»، فَقِيلَ لِأَبِي بُرْدَةَ: مَا البِتْعُ؟ قَالَ: نَبِيذُ العَسَلِ، وَالمِزْرُ: نَبِيذُ الشَّعِيرِ، فَقَالَ: «كُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ» خرجه البخاري. وَخَرَّجَهُ مُسْلِمٌ وَلَفْظُهُ: قَالَ: بَعَثَنِي رَسُولُ اَلله أَنَا وَمُعَاذٌ إِلَى اَليَمَنِ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولُ اَللَّهِ! إِنَّ شَرَابًا يُصْنَعُ بِأَرْضِنَا يُقَال لَهُ: المِزَرُ مِنَ الشَّعِيرِ، وَشَرَابٌ يُقَالُ لَهُ: البِتْعُ مِنَ العَسَلِ، فَقَالَ: «كُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ». وَفِي رِوَايَةٍ لِمُسْلِمٍ: «فَقَالَ: كُلُّ مَا أَسْكَرَ عَنِ الصَّلَاةِ فَهُوَ حَرَامٌ». وَفِي رِوَايَةٍ لَهُ: «وَكَانَ رَسُولُ الله قَدْ أُعْطِيَ جَوَامِعَ الكَلِمِ بِخَوَاتِمِهِ، فَقَالَ: أَنْهَى عَنْ كُلِّ مُسْكِرٍ أَسْكَرَ عَنْ الصَّلَاةِ».

[صحيح] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية: 46]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئەبی بوردە دەیگێڕێتەوە لە باوكیەوە ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- كە وتوویەتی:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێكرد سەبارەت بە هەندێك خواردنەوە -مەی- كە لەوێ دروست دەكرێن، فەرمووی: «ئەو خواردنەوانە چین؟»، (ئەبو موسا) ووتی: «بیتع ومیزر»، ووترا بە ئەبی بوردە: بیتع چییە؟ ووتی: بیتع واتا مەی -شەرابی- هەنگوین، ومیزر واتا مەی جۆ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە». [بوخاری گێڕاویەتیەوە].

-

شیکردنەوە

ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو خواردنەوانەی کە لەوێ دروست دەکرێن ئایا حەرامن، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- داوای ڕوونكردنەوەی كرد دەربارەیان. ئەبو موسا -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو خواردنەوانە بریتین لە (بیتع): شەرابی -مەی- هەنگوین، و (میزر): شەرابی جۆ. پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کە دەربڕینی ڕستەی پوخت وڕەوانی پێبەخشراوە؛ فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە».

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شەراب -نەبیز-: بریتییە لەو ئاوەی کە خورما یان هەنگوین یان جۆ و هاوشێوەکانی تێدەکرێت؛ بەمەیش تام و چێژێکی شیرینی لێوەردەگرێت، و لەوانەیە دواتر بترشێت و ببێتە بێهۆشكەر.
  2. فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ حەرامکردنی هەموو جۆرە بێهۆشكەرێك وەک مەی و حەشیش و جگە لەوانەیش.
  3. گرنگی پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی موسڵمان پێویستی پێیەتی.
  4. یەکەم جار کە مەی حەرام کرا لە ساتی هاتنی كاتی نوێژدا بوو، کاتێک یەكێك لە موهاجیرەكان نوێژی دەکرد، و لە نوێژەکەیدا قورئانی دەخوێند؛ خوێندنەوەکەی لێ تێکەڵ دەبوو، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ﴾ [النساء: 43] واتە: {ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، کاتێک ئێوه‌ بێهۆشن (سه‌رخۆشن) نزیکی نوێژ مه‌که‌ونه‌وه‌ هه‌تا ده‌زانن که‌ چی ده‌ڵێن}. بانگبێژی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) بانگی دەکرد: با کەسی بێهۆش نزیکی نوێژ نەبێتەوە. پاشان الله بە شێوەیەکی ڕەها حەرامی کرد؛ كاتێك فەرمووی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90) إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (91)﴾ [المائدة: 90،91] واتە: {ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، بێگومان مه‌ی و قومار و بتەکان و فاڵگرتنه‌وه‌ به‌ تیر، پیسن و له‌ کرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته‌ خۆتانی لێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بن (90) به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌یه‌وێت به‌هۆی مه‌ی و قوماره‌وه‌ دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌ بخاته‌ نێوانتانه‌وه‌ و ڕێگریتان لێ بکات له‌ یادی خوا و له‌ نوێژکردن، ئایا ئێوه‌ واز دێنن؟ (91)}.
  5. خواى گەورە مەی (ئارەقی) حەرامکرد چونکە زیان وخراپەى زۆر وگەورەی لەخۆگرتووە.
  6. وانە وەرگرتن لە حەرامبوونی مەی دا ئەوەیە سیفەتی سەرخۆشکردنی تێدایە؛ جا ئەگەر شەرابەکە سیفەتی بێهۆشكردنی هەبوو ئەوا حەرامە، و ئەگەر سیفەتی بێهۆشكردنی نەبوو ئەوا ڕێگەپێدراوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر