1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەركەسێك تاوانێكی گەورەی كرد، ولە دونیادا لەسەری سزا درا؛ ئەوا خوای گەورە لەوە دادگەرترە كە لە قیامەتدا جارێكی تر سزای بەندەكەی بدات

عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ أَصَابَ حَدًّا فَعُجِّلَ عُقُوبَتَهُ فِي الدُّنْيَا فَاللَّهُ أَعْدَلُ مِنْ أَنْ يُثَنِّيَ عَلَى عَبْدِهِ العُقُوبَةَ فِي الآخِرَةِ، وَمَنْ أَصَابَ حَدًّا فَسَتَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ وَعَفَا عَنْهُ فَاللَّهُ أَكْرَمُ مِنْ أَنْ يَعُودَ فِي شَيْءٍ قَدْ عَفَا عَنْهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەركەسێك تاوانێكی گەورەی كرد، ولە دونیادا لەسەری سزا درا؛ ئەوا خوای گەورە لەوە دادگەرترە كە لە قیامەتدا جارێكی تر سزای بەندەكەی بدات، وهەریەكێك تووشی تاوانێكی گەورە بوو، وخوای گەورە پۆشی ولێی خۆشبوو؛ ئەوا خوای گەورە لەوە بەخشندەترە كە پەشیمان بێتەوە پاش ئەوەی لێی خۆشبوو».

(حەسەن - باش) (الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2626

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك تاوانێك بكات لەو تاوانانەی سزای شەرعی لەسەرە وەكو زینا ودزی كردن، وسزا بدرێت لەسەر ئەو تاوانە وبەسەریدا جێبەجێ بكرێت لە دونیادا؛ ئەمە دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو تاوانە، ولە قیامەتدا لەسەری سزا نادرێت؛ چونكە الله بەخشندەتر وبە ڕەحمترە لەوەی دوو جار سزای بەندەكەی بدات، وئەوەی خودا پۆشی لە دونیادا، وسزا نەدرا لەسەر ئەو تاوانانە، وخوای گەورە لێی خۆش بوو؛ ئەوا خوای گەورە شكۆدارتر وبەخشندەترە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ سزادان لەسەر تاوانێك لەكاتێكدا دایپۆشیووە بۆی ولێی خۆشبووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی دادپەروەری وبەخشندەیی وڕەحمەتی الله.
  2. جێبەجێكردنی سزای شەرعی بەسەر تاوانباردا؛ هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكە.
  3. هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو كە سزای شەرعی لەسەرە؛ ئەوا دەبێت خۆی دابپۆشێت وسیتری بكات بە داپۆشینی خوای گەورە، وپەلە بكات بۆ تەوبە كردنێكی ڕاستگۆیانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

35 زمان
EN English الإنجليزية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية