عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، وَكَانَ شَهِدَ بَدْرًا، وَهُوَ أَحَدُ النُّقَبَاءِ لَيْلَةَ العَقَبَةِ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ، وَحَوْلَهُ عِصَابَةٌ مِنْ أَصْحَابِهِ:
«بَايِعُونِي عَلَى أَلَّا تُشْرِكُوا بِاللَّهِ شَيْئًا، وَلاَ تَسْرِقُوا، وَلاَ تَزْنُوا، وَلاَ تَقْتُلُوا أَوْلاَدَكُمْ، وَلاَ تَأْتُوا بِبُهْتَانٍ تَفْتَرُونَهُ بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَأَرْجُلِكُمْ، وَلاَ تَعْصُوا فِي مَعْرُوفٍ، فَمَنْ وَفَى مِنْكُمْ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ، وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَعُوقِبَ فِي الدُّنْيَا فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ، وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا ثُمَّ سَتَرَهُ اللَّهُ فَهُوَ إِلَى اللَّهِ، إِنْ شَاءَ عَفَا عَنْهُ وَإِنْ شَاءَ عَاقَبَهُ» فَبَايَعْنَاهُ عَلَى ذَلِكَ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 18]
المزيــد ...
لە عوبادەی كوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، لەوانە بوو كە بەشداری جەنگی بەدریان كرد، ویەكێك بوو لەو سەركردانەی هەڵبژێردران بۆ نوێنەرایەتی هۆزەكەیان لە شەوی عەقەبەدا؛ دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك كۆمەڵێك لە هاوەڵانی لە دەوروپشتی بوون فەرمووی:
«بەیعەتم پێبدەن لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ الله بڕیار نەدەن، ودزی نەكەن، وزینا نەكەن، ومنداڵەكانتان نەكوژن، وبوهتان نەكەن (بە هەموو جۆرەكانی) لە نێوان دەست وپێی خۆتاندا، ولە چاكەدا سەرپێچی نەكەن، هەركەسێك ئەمانە جێبەجێ بكات ئەوا پاداشتی لە لای الله یە، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو ولە دونیادا سزا درا ئەوا ئەمە كەفارەتە بۆی، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو پاشان خوای گەورە پۆشی ئەوا (بڕیاردان لەسەری) لە لای الله یە، ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وئەگەر بیەوێت سزای دەدات»، ئێمەیش بەیعەتمان پێدا لەسەر ئەم شتانە.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 18]
عوبادەی كوڕی سامت -ڕەزای خوای لێبێت- لەوانە بوو كە بەشداری جەنگی بەدری گەورەیان كرد، ویەكێك بوو لە گەورەكانی هۆزەكەی كە دەستپێشخەریان كرد بۆ بەیعەتدان بۆ سەرخستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی عەقەبە لە مینا -كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككە بوو پێش كۆچكردنی بەرەو مەدینە-، عوبادە دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە نێو كۆمەڵێك لە هاوەڵانی دانیشتبوو داوای لێكردن پەیمانی پێبدەن لەسەر هەندیك شت: یەكەم: بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ الله بڕیار نەدەن لە پەرستنیدا؛ ئەگەرچیش كەم بێت. دووەم: دزی نەكەن. سێیەم: داوێن پیسی -زینا- نەكەن. چوارەم: منداڵەكانیان نەكوژن؛ منداڵە كوڕەكانیان نەكوژن لە ترسی هەژاری، ومنداڵە كچەكانیان نەكوژن لە ترسی شەرمەزاری. پێنجەم: بوهتان نەكەن ودرۆ هەڵنەواسن لە پێش دەست وپێیاندا؛ ناوی ئەم دوو ئەندامە هێنراوە چونكە زۆربەی كردەوە ناشیرینەكان بەم ئەندامانە دەكرێـت ئەگەرچی ئەندامەكانی تریش بەشدارن. شەشەم: لە چاكەدا سەرپێچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەكەن. هەركەسێك پەیمانی دا وپابەندی ئەمانە بوو ئەوا پاداشتی لە لای الله یە، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو -جگە لە شیرك- ولە دونیادا سزا درا؛ ئەمیش بە جێبەجێكردنی سزای شەرعی لەسەری ئەوا ئەمە كەفارەتە بۆی، وگوناهەكەی لەسەر لاچووە، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو پاشان خوای گەورە پۆشی ئەوا بڕیاردان لەسەری لە لای الله یە، ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وئەگەر بیەوێت سزای دەدات، هەموو ئامادەبووان لەسەر ئەم خاڵانە پەیمانیان پێدا.