عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
قَدِمَ أُنَاسٌ مِنْ عُكْلٍ أَوْ عُرَيْنَةَ، فَاجْتَوَوْا المَدِينَةَ فَأَمَرَهُمُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِلِقَاحٍ، وَأَنْ يَشْرَبُوا مِنْ أَبْوَالِهَا وَأَلْبَانِهَا، فَانْطَلَقُوا، فَلَمَّا صَحُّوا قَتَلُوا رَاعِيَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَاسْتَاقُوا النَّعَمَ، فَجَاءَ الخَبَرُ فِي أَوَّلِ النَّهَارِ، فَبَعَثَ فِي آثَارِهِمْ، فَلَمَّا ارْتَفَعَ النَّهَارُ جِيءَ بِهِمْ، فَأَمَرَ فَقَطَعَ أَيْدِيَهُمْ وَأَرْجُلَهُمْ، وَسُمِرَتْ أَعْيُنُهُمْ، وَأُلْقُوا فِي الحَرَّةِ، يَسْتَسْقُونَ فَلاَ يُسْقَوْنَ، قَالَ أَبُو قِلاَبَةَ: فَهَؤُلاَءِ سَرَقُوا وَقَتَلُوا، وَكَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ، وَحَارَبُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ.
المزيد
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«خەڵكانێك لە هۆزی عوكل وعورەینە هاتن، بەڵام هەوای مەدینەیان پێنەكەوت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكردن بەوەی بچن بۆ لای ڕانە وشترەكان (كە زەكاتن ولە دەرەوەی مەدینەن)، ولە میز وشیری وشترەكان بخۆنەوە، ئەوانیش ڕۆیشتن، كاتێك چاك بوونەوە؛ شوانەكەی پێغەمبەریان كوشت -صلى اللە علیە وسلم-، و وشترەكانیان برد، لە بەیانیدا هەواڵ گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش چەند پیاوێكی نارد بە دوایاندا، ولە نیوەڕۆدا هێنران، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بڕینی دەست وقاچەكانیان، وبە پارچە ئاسنێكی گەرم چاویان كوێر كرا، وفڕێ درانە ناوچەی (حەڕە)، داوای ئاویان دەكرد، ئاویان پێنەئەدرا، ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەوانە دزیان كرد وكوشتنیان ئەنجامدا، وكوفریان كرد لەپاش باوەڕ هێنانیان، ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەكەیان كرد».