عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ يَتَرَدَّى فِيهِ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا، وَمَنْ تَحَسَّى سُمًّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَسُمُّهُ فِي يَدِهِ يَتَحَسَّاهُ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا، وَمَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِي يَدِهِ يَجَأُ بِهَا فِي بَطْنِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا».
المزيد
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەركەسێك خۆی فڕێبداتە خوارەوە لە شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە ئاگری دۆزەخدایە تێیدا خۆی فڕێ دەداتەوە خوارەوە بە بەردەوامی، وئەوەی ژەهرێك بخوات وخۆی بكوژێت؛ ئەوا ژەهرەكەی لە دەستیدایە دەیخواتەوە لە ئاگری دۆزەخ بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی خۆی بكوژێت بە پارچە ئاسنێك؛ ئەوا پارچە ئاسنەكەی لە دەستیدایە ودەیخاتە نێو سكیەوە لە ئاگری دۆزەخدا بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی».