تاوانەكان

8لیستی فەرموودەکان 2پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان 8

یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان
ئەگەر پیاوێک -یان کەسێک- بە دزییەوە سەیری کردیت بە بێ مۆڵەت، وتۆ بەردێکت تێگرت وبەهۆیەوە چاوی دەرپەڕی؛ ئەوا تۆ هیچ گوناهبار نابیت
هەرکەسێک ئیماندارێک بە ئەنقەست بکوژێت؛ (بڕیار لەسەردانى) دەردرێت بە دەست کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە، ئەگەر ویستیان دەیکوژن، وئەگەر ویستیان دیە وەردەگرن، ئەمیش (دیە) بریتیە لە سی حیقە، وسی جەزعە، وسی وشتری سکپڕ، وئەوەى کەسە نزیکەکانى (کوژراوەکە) زیاد لە ئەمانە (بۆ سەر دیەکە) لەسەری ڕێککەوتوون (لەگەڵ کەسە نزیکەکانى بکوژەکە)؛ دەتوانن وەریبگرن
هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى) لەکاتێکدا ئەو بێتاوان بێت، لە ڕۆژی قیامەتدا (گەورەکەى) جەڵد دەکرێت؛ مەگەر بەندەکە بەو شێوەیە بێت کە وەسفی کردووە
هێشتا ئیماندار بۆشاییەكی فراوان دەدۆزێتەوە (بۆ لێخۆشبوون) لە ئاینەكەیدا، هەتاوەكو تووشی ڕشتنی خوێنێكی حەرام دەبێت
هەركەسێك خۆی فڕێبداتە خوارەوە لە شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە ئاگری دۆزەخدایە تێیدا خۆی فڕێ دەداتەوە خوارەوە بە بەردەوامی
نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر