عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1678]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1678]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا یەکەم شت كە دادگایی لەسەری دەکرێت لەنێوان خەڵكیدا ؛ بریتیە لە ستەمكردن لەیەكتر لە خوێنەکان: وەكو كوشتن وبریندار كردن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی دۆسیەی خوێنەکان، چونکە سەرەتا دەست دەكرێت بە دادگایی لەسەر گرنگترین شتەکان.
  2. گەورەیی تاوانەكان بەپێی گەورەیی سەرەنجامە خراپەكانیانە، وڕشتنی خوێنی بێ تاوانەكان لە گەورەترین خراپەكاریەكانە، هیچ تاوانێك لەمە گەورەتر نییە جگە لە شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله -سبحانه وتعالی- نەبێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
زیاتر