عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ العَاصِ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ اللهَ سَيُخَلِّصُ رَجُلًا مِنْ أُمَّتِي عَلَى رُءُوسِ الْخَلَائِقِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَيَنْشُرُ عَلَيْهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ سِجِلًّا، كُلُّ سِجِلٍّ مِثْلُ مَدِّ الْبَصَرِ، ثُمَّ يَقُولُ: أَتُنْكِرُ مِنْ هَذَا شَيْئًا؟ أَظَلَمَكَ كَتَبَتِي الْحَافِظُونَ؟ فَيَقُولُ: لَا يَا رَبِّ، فَيَقُولُ: أَفَلَكَ عُذْرٌ؟ فَيَقُولُ: لَا يَا رَبِّ، فَيَقُولُ: بَلَى إِنَّ لَكَ عِنْدَنَا حَسَنَةً، فَإِنَّهُ لَا ظُلْمَ عَلَيْكَ الْيَوْمَ، فَتُخْرَجُ بِطَاقَةٌ فِيهَا: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، فَيَقُولُ: احْضُرْ وَزْنَكَ، فَيَقُولُ: يَا رَبِّ مَا هَذِهِ الْبِطَاقَةُ مَعَ هَذِهِ السِّجِلَّاتِ؟ فَقَالَ: إِنَّكَ لَا تُظْلَمُ، قَالَ: فَتُوضَعُ السِّجِلَّاتُ فِي كِفَّةٍ، وَالْبِطَاقَةُ فِي كِفَّةٍ، فَطَاشَتِ السِّجِلَّاتُ، وَثَقُلَتِ الْبِطَاقَةُ، فَلَا يَثْقُلُ مَعَ اسْمِ اللهِ شَيْءٌ».

[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی عەمر کوڕی ئەلعاس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا، نەوەد ونۆ کتێبی -نووسراوی- بۆ دەکرێتەوە هەر کتێبێک هەتاوەکو چاو ببینێت -درێژە-، پاشان دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی هیچ شتێک لەمە دەکەیت؟ ئایا نووسەرەکانم کە پارێزەری -کردەوەکانن:دەیاننوسنەوە- ؛ هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە، دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: بەڵێ، یەک چاکەت هەیە لە لای ئێمە، ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، پارچە کاغەزێکی دەردەکەوێت -تێیدا نووسراوە-: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)، دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە، دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەم پارچە کاغەزە -چاکەى:کێشی- چیە بەرامبەر ئەم کتێبانە؟ دەفەرموێت: تۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، کتێبەکان لەسەر تایەکی وپارچە کاغەزەکە لەسەر تایەکی تری -تەرازووەکە- دادەنرێت، کتێبەکان سووک دەبن وپارچە کاغەزەکە قورس دەبێت، هیچ شتێک لەگەڵ ناوی خواى گەورە قورس نابێت».

صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پیاوێک هەڵدەبژێرێت لە نێو ئومەتەکەى لەپێش هەموو خەڵکی بانگ دەکرێت بۆئەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت، بۆیە نەوەد ونۆ تۆماری پیشان دەدرێت کە هەموو کردەوە خراپەکانى تێدایە کە لە دونیا کردوویەتی، ودرێژی هەر تۆمارێک هێندەى چاو ببینێت، پاشان خواى گەورە -عز وجل- بەم پیاوە دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی دەکەیت لە هیچ شتێکی نووسراو لەم تۆمارانەدا؟ ئایا ئەو فریشتانەى کردەوەکان دەنووسن هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ پیاوەکە دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار. خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە بۆ کردنی ئەم کردەوانە لە دونیادا؟ ئایا بەهۆی هەڵە یان نەزانین بووە؟ پیاوەکە دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار هیچ عوزرێکم نیە. خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: لای ئێمە چاکەیەکت هەیە، وهیچ ستەمێکت لێناکرێت لە ئەمڕۆدا. دەفەرموێت: پاشان پارچە کاغەزەکە -بیتاقەکەى- بۆ دەردەکرێت کە لەسەری نووسراوە: (أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد أن محمدًا عبده ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە). خواى گەورە -عز وجل- بە پیاوەکە دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە. پیاوەکە بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت: ئەی پەروەردگار! ئایا کێشی ئەم -بیتاقە- چیە بەرامبەر ئەم هەموو تۆمارە؟! خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت. دەفەرموێت: پاشان تۆمارەکان لەسەر تایەکی تەرازووەکە، و-بیتاقەکە- لەسەر تایەکی تری تەرازووەکە دادەنرێت، بۆیە ئەو لایەى تۆمارەکانى لەسەرە سووک دەبێت، وئەو لایەى کە -بیتاقەکە-ی لەسەرە قورس دەبێت، بۆیە خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی وشەی تەوحید: شاهێدی دان بە (ﻻ إله إﻻ الله)، وقورسی لە تەرازوودا.
  2. تەنها بەس نیە بەزوبان بووترێت: (ﻻ إله إﻻ الله)؛ بەڵکو دەبێت زانست هەبێت بە ماناکەى وکردەوە بکرێت بە ئاماژەکانى.
  3. دڵسۆزی وبەهێزی تەوحید هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان.
  4. ئیمان پلەجیاوازە بەپێی جیاوازى پلەى دڵسۆزی -ئیخلاص- لە دڵی خەڵکی، هەندێک خەڵک لەوەیە ئەم وشەیە بڵێن بەڵام بەپێی تاوانەکانیان سزا دەدرێن.
زیاتر