عَن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ يُشِيرُ أَحَدُكُمْ عَلَى أَخِيهِ بِالسِّلاَحِ، فَإِنَّهُ لاَ يَدْرِي، لَعَلَّ الشَّيْطَانَ يَنْزِعُ فِي يَدِهِ، فَيَقَعُ فِي حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7072]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7072]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی مسوڵمان ئاماژە بۆ برایەكی مسوڵمانی بكات ئینجا بە هەرجۆرێك بێت لە جۆرەكانی چەك، چونكە نازانێت لەوەیە شەیتان وای لێبكات چەكەكە بجوڵێنێت لە دەستیدا، وبراكەی بكوژێت یان ئازاری بدات، بۆیە تووشی تاوانێك دەبێت كە سەرەنجام دەبێتە هۆكاری كەوتنە نێو چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ.