+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ اللهَ يَرْضَى لَكُمْ ثَلَاثًا، وَيَكْرَهُ لَكُمْ ثَلَاثًا، فَيَرْضَى لَكُمْ: أَنْ تَعْبُدُوهُ، وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَأَنْ تَعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا، وَيَكْرَهُ لَكُمْ: قِيلَ وَقَالَ، وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ، وَإِضَاعَةِ الْمَالِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1715]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان، ڕازیە لەوەی: بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەمووتان پێكەوە دەستبگرن بە پەتی (ئاینی) خودا وناكۆك مەبن، وحەز ناكات لە: ووتی ووتی (قسەی زۆر)، وزۆر پرسیار كردن، وبە فیڕۆدانی پارە وسامان».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1715]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە سێ سیفەت وكردەوەی بەندەكانی پێ خۆشە، وڕقی لە سێ سیفەتیانە، پێی خۆشە: بە تەنها ئەو (الله) بپەرستن وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەموویان تەنها دەست بگرن بە پەیمانی خودا (ئاینی خودا) -قورئان وسونەتی پێغەمبەرەكەی-، وجیا نەبنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان. وپەروەردگار ڕقی دەبێتەوە: لە قسەی ناڕەوا وبێ سوود وقسەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت، ولە پرسیاركردن سەبارەت بە شتێك كە ڕووی نەداوە -یان مەحاڵە ڕووبدات-، یان لە داواكردنی پارە وشتی تر لە خەڵكی؛ ئەگەر پێویست نەبێت، ولە بە فیڕۆدانی پارە وسامان وخەرجكردنی لە ڕێگایەكی ناشەرعیدا یان تووشی لەناوچوونی بكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. الله -سبحانه وتعالی- پێی خۆشە كە بەندەكانی دڵسۆز بن لە پەرستنیدا، وڕقی دەبێتەوە لە كوفر كردن پێی.
  2. هاندان بۆ دەستگرتن بە پەتی (ئاینی) الله وە -سبحانه وتعالی-؛ چونكە هۆكارە بۆ كۆبوونەوە ویەكڕیزی.
  3. هاندان بۆ دامەزراوەیی كۆمەڵی مسوڵمانان، وفەرمانكردن بە پابەند بوون پێوەی ویەكڕیزیان، ونەهی كردن لە پێچەوانەكانیان وەكو ناكۆكی ودووبەرەكی.
  4. نەهی كراوە لە زۆر قسە كردن لە شتێكدا پەیوەندی پێوەی نەبێت؛ چونكە ئەگەر قسەكردنەكە ڕێگەپێدراو بێت ئەوا بە فیڕۆدانی كاتە، وئەگەر حەرام بێت؛ هۆكارە بە تووشبوون بە گوناهی زۆر.
  5. وازهێنان لە باسكردنی هەواڵ ودەنگوباسی خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە گەڕان بە دوای حاڵیان وگێڕانەوەی قسە وكردەوەیان.
  6. زۆر داوا كردنی پارە وسامان لە خەڵكی؛ نەهی لێكراوە.
  7. بەفیڕۆدانی پارە وسامان؛ حەرامە، وهاندان بۆ پارێزگاری كردن لێیان بۆ شتێك كە سوودی تێدایە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر