+ -

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: مَا خَطَبَنَا نَبِيُّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَّا قَالَ:
«لَا إِيمَانَ لِمَنْ لَا أَمَانَةَ لَهُ، وَلَا دِينَ لِمَنْ لَا عَهْدَ لَهُ».

[حسن لغيره] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 12383]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەركاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان بدایە، دەیفەرموو:
«ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە».

[حەسەن لغیره] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 12383]

شیکردنەوە

ئەنەسی كوڕی مالیك -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار ئەگەر وتاری بدایە یان ئامۆژگاری بكردایە، باسی دوو شتی دەكرد: یەكەم: هەریەكێك خیانەت لە كەسێكی تر بكات لە ماڵی یان نەفسی یان خێزانی؛ ئەوا ئیمانی كامڵ نییە. دووەم: ئەو كەسەی خیانەت دەكات لە پەیمان وبەڵێنەكان ودەیانشكێنێت؛ ئاینداری كامڵ نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ گەڕاندنەوەی سپاردەكان ونەشكاندنی پەیمان، چونكە پێچەوانەكانیان ئیمان لاواز دەكات.
  2. هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە سپاردە وهەڵوەشاندنەوەی پەیمان، وئەمانە لە تاوانە گەورەكانن.
  3. فەرموودەكە ئەم بابەتانەیش دەگرێتەوە: پاراستنی سپاردە وپەیمانی نێوان الله وبەندە، وئەوەی لەنێوان خەڵكیدایە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر