عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا يَحِلّ دمُ امرئ مسلم، يشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدًا رسول الله، إلا بإحدى ثلاث: رجل زَنَى بَعْدَ إِحْصَان، فإنه يُرْجَم، ورجل خرج مُحاربًا لله ورسوله، فإنه يُقَتُل، أو يُصلَّبُ، أو يُنفى من الأرض، أو يَقتلَ نفسًا، فيُقتلُ بها".
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت: پیاوێک زینا بکات پاش ئەوەى هاوسەرگیری کردبوو (لە هاوسەرگیریەکی شەرعیدا جیماعی کردبوو)؛ ئەوا ڕەجم دەکرێت، وپیاوێک دژایەتی کردنی خودا وپێغەمبەرەکەى بکات؛ ئەوا دەکوژرێت یان لە خاچ دەدرێت یان لەو خاکە دوور دەخرێتەوە، وکەسێک یەکێکی تر بکوژرێت؛ ئەوا دەکوژرێتەوە».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی خوێنی مسوڵمانان کە شاهێدی دەدەن بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)، وهیچ شتێکیان لێ نەبینراوە کە شاهێدی دانەکە هەڵبوەشێنێتەوە وهۆکاری دەرچوون وهەڵگەڕانەوە بێت لە ئیسلام، چونکە شەریعەت کە هەمووی حیکمەت وداناییە سوورە لەسەر پاراستنی نەفسەکان، بۆیە چەند یاسا وڕێگایەکانى داناوە بۆ پاراستن وبەرگری کردن لە نەفسەکان، لە پاش شیرک -هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە-؛ کوشتن گەورەترین تاوانە لە شەریعەتدا. کوشتنی مسوڵمانێک کە شایەتمانی هێنا بێت حەرامە مەگەر پاش ئەنجامدانى یەکێک لەم سێ تاوانە -یان ئەوانەى هاوشێوەی ئەم تاوانانە- نەبێت: 1/ کەسێک زینا بکات پاش ئەوە خواى گەورە نیعمەتی هاوسەرگیری پێبەخشی، ودامێنی پاراست بەهۆی هاوسەرگیری شەرعی دروست. 2/ دەستدرێژی بکاتە سەر نەفسێکی بێ تاوان وبیکوژێت بە ستەم وزوڵمەوە، ودادپەروەری لێرەدا بەو شێوەیە جێبەجێ دەبێت کە هەمان سزای بکوژ بدرێتەوە وئەمیش بۆ ئەوەى هەق بۆ شوێنی خۆی بگەڕێتەوە، وڕێگری بکرێت لە کەسە دەستدرێژکەرەکان لە سنوور تێپەڕاندن. 3/ هەرکەسێک دەربچیت دژی مسوڵمانان ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەکەى بکات وبانگەشە بۆ هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام بکات، یان ڕێگر وچەتە بێت ومسوڵمانان بترسێنێت وماڵ وسامانیان ببات ودەستدرێژی بکات سەریان، وخراپەکاری وتاوان لە نێوانیاندا بڵاو بکاتەوە کە بەرەو دۆزەخ دەیانبات؛ ئەم جۆرە کەسانە دەبێت بکوژرێن یان لە خاچ بدرێن یان دوور بخرێنەوە وبەند بکرێن، بۆ ئەوەى مسوڵمانان هێور ببنەوە وپارێزراو بن لە شەڕ ودەستدرێژییان. ئەم سێ کۆمەڵەیە دەکوژرێن؛ چونکە لە کوشتنیان پاراستنی ئاین وئاینداری ولاشە وناوبانگ و-شەرەف ونامووس- وماڵ وسامانی خەڵکی تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر