عن أبي جحيفة رضي الله عنه قال: قلت لعلي رضي الله عنه : هل عندكم شيء من الوحي إلا ما في كتاب الله؟ قال: «لا والذي فَلَقَ الحَبَّةَ، وبَرَأَ النَّسْمَةَ، ما أعلمه إلا فَهْمَاً يُعطيه الله رجلا في القرآن، وما في هذه الصحيفة»، قلت: وما في الصحيفة؟ قال: «العَقْلُ، وفِكَاكُ الأَسير، وأن لا يُقتَلَ مسلم بكافر».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: «نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە»، ووتم: چی لە نێو پەڕەکەدایە؟ ووتی: «دیە (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی دیل، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبی جوحەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە عەلی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئێوەى تایبەت کرد بە زانستێک یان شتێکی نووسراوە کە لە لای ئێوە بێت وخەڵکی لە لایان نەبێت، بۆیە ئەبو جوحەیفە ئەم پرسیارەی لێیکرد چونکە کۆمەڵێک لە شیعەکان بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کە ئەهلی بەیت بە تایبەت ئیمامی عەلی هەندێک شتیان لایە لە وەحی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تایبەت بۆ ئەوانى باسکردووە وبۆ کەسی تر باسی نەکردووە، وچەند کەسێکی تر هەمان پرسیاری کرد لە عەلی، ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- سوێندی خوارد بەو شێوەیەی عەرەب سوێند دەخۆن، ئەویش سوێند خواردنە بەو خودایەی مرۆڤی دروستکردووە وداقڵیشێنەری تۆو وناوکەکانە؛ کە هیچ شتێکیان لە لا نییە جگە لەو تێگەیشتنە نەبێت لە قورئان کە خودا دەیبەخشێت بە بەندەکەى، وهەروەها نووسراوێک کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە سەبارەت بە حوکمی دیەکان (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی مسوڵمانە دیلەکان، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە؛ چونکە مسوڵمان وکافر یەکسان وهاوتا نین.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر