لیستی فەرموودەکان

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کاتێکدا یادی خوای گەورەی دەکرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: قورئانم بۆ بخوێنە، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، قورئان بۆ تۆ بخوێنم لەکاتێکدا بۆ تۆ دابەزیووە؟! فەرمووی: من حەز دەکەم گوێم لێبێت کاتێک یەکێکی تر دەیخوێنێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی وشتری بەستراو وایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم: نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئیبن عەباس وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە پرسیاریان لێکرا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت؟ ووتیان: هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا: ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی