عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لا تُجادِلوا في القرآن؛ فإنَّ جِدالًا فيه كُفرٌ».
[صحيح] - [رواه أبو داود الطيالسي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە (بێباوەڕ بوونە)».
صەحیحە - ئەبو داودی ئەلطەیالسی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان چونکە هۆکارە بەرەو کوفر؛ چونکە لەوەیە مرۆڤ ئایەتێک یان وشەیەک ببیستێت وئەو لەبەری نەبێت یان نەیبستبێت وزانیاری سەبارەتی نەبێت، وئەمە وا دەکات کە خوێنەری قورئانەکە بە هەڵە دابنێت وبڵێت ئەمەی ئەو دەیخوێنێت لە قورئان نییە، یان گفتوگۆ بکات لە سەر ماناى ئایەتێک کە هیچ زانیاری سەبارەتی نییە وئەمیش دەبێتە هۆی گومڕا بوونی، وگفتوگۆکردن لەوەیە ببێتە هۆی ئەوەى لە هەق دوور بکەوێتەوە ئەگەرچیش لە لایەکەوە هەقی بۆ دەربکەوێت، بۆیە مشتومڕ وگفتوگۆ کردن سەبارەت بە قورئان حەرامکراوە؛ چونکە لەوەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە کوفر، وهەرکاتێک مرۆڤ دوور بوو لە گفتوگۆ کردن ئەوا لێرەدا ئاساییە ودروستە، وەکو بۆ نمونە پرسیار کردن بۆ ئەوەی فێر بێت یان بۆ ئەوەى هەقی بۆ ڕوون ببێتەوە بەڵام ئەوە گفتوگۆی بێ سوود وبێ سەرەنجامە کە حەرامکراوە هەروەکو پێشووتر باسکرا، خواى گەورە دەفەرموێت: {ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ}[النحل: 125]، واتە:{خەڵکی بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی وبە ئامۆژگاری جوان وچاک وشیرین و لەگەڵیان بدوێ (گفتوگۆ وموجادەلە بکە) بە چاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بە ئەوانەی گومڕا بوون ولایانداوە لە ڕێگاکەی وھەر خۆشی زانایە بە ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر