عن عبد الله بن أبي بكر بن حزم، أن في الكتاب الذي كتبه رسول الله صلى الله عليه وسلم لعَمْرو بن حَزْم: «أن لا يَمَسَّ القرآن إلا طَاهر».
[صحيح] - [رواه مالك والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی ئەبی بەکری کوڕی حەزمەوە دەڵێت: لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم: «نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت».
صەحیحە - مالیك گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: (لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە نووسینی نامەیەک وناردنی بۆ عەمرو کوڕی حەزم کە دادوەر بوو لەسەر نەجران، فەرمانیکرد بە نووسینێکی درێژ کە حوکمی شەرعی زۆری تێدا بوو، وەکو میرات وخێرەکان ودیەکان، وئەمیش نامەیەکی بەناوبانگە ولە لایەن زانایانە بە نامەیەکی ڕاست ومتمانەپێکراو دادەنرێت. (نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت): دەستلێدان لێرەدا مەبەست ئەوەیە دەستی بەر قورئان بکەوێت بەبێ هیچ ناوەندێک، بۆیە: ئەگەر دەستی لێبدات لە پشتی ناوەندێکەوە وەکو ئەوەی لە کیسێکدا یان جانتایەکدا هەڵیبگرێت یان بە دارێک پەڕەکانى هەڵبداتەوە ئەوا لێرەدا نەهی کردنەکە نایگرێتەوە چونکە دەستلێدان ڕووی نەداوە. وقورئان لێرەدا: مەبەست ئەو شتانەیە کە قورئانی لەسەر نووسراوە وەکو پێست وپەڕە وتەختەدار (لەوح)، وجگە لەمانەش، لێرەدا مەبەست لە وتە (قسە) نییە چونکە وتە دەبیسترێت ودەستی لێنادرێت. (مەگەر پاک بێت): واتا تەنها کەسی پاک دەتوانێت دەست لە قورئان بدات، وئەم وشەى (پاک:طاهر)ە چوار لێکدانەوە لەخۆ دەگرێت: 1- لەوەیە مەبەست لە پاک تەنها مسوڵمان بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ}[التوبة: 28] واتە:{بێگومان ھاوبەشدانەران -موشریکان- پیسن}. 2- کەسێک لاشەی پاک بێت وهیچ پیسیەکی پێوە نەبێت، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی پشیلە دەفەرموێت: (إنَّها ليست بنجس) واتە: (پیس نییە). 3- مەبەست لە پاکی لاشەیە لە لەشگرانی. 4- مەبەست لە پاکی ئەو کەسەیە دەستنوێژی هەیە. هەموو ئەم مانایانە لە شەریعەتدا لەوەیە مەبەست بێت لەم فەرموودەیەدا، وناتوانین هیچ یەکێکیان پەسەند نەکەین یان یەکێکیان پەسەند بکەین بەسەر ئەوانى ترەوە، وباشترین شت ئەوەیە بیگەڕێنینەوە بۆ تێگەیشتنی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەم فەرموودەیە، ئەویش ئەوەیە مەبەست دەستنوێژی هەبێت لە پاش ڕوودانى بچووک -الحدث الأصغر- وەکو خەوتن وبا دەرچوون وئەوانى تر؛ ئەمیش مەزهەبی زۆرینەی زانایانە لە چوار ئیمامەکە وشوێنکەوتووانیان، وئەمیش باشترینە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر