عن عائشة رضي الله عنها قالت:
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَذْكُرُ اللهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 373]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کات وحاڵەتێکیدا یادی خوای گەورەی دەکرد».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 373]

شیکردنەوە

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بەپەرۆش بوو لەسەر یادی خواى گەورە، وئەو یادی الله ی دەکرد لە هەموو کات وشوێن وحاڵەتێکیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دەستنوێژگرتن مەرج نیە بۆ زیکر کردنی خوای گەورە.
  2. بەردەوام بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یاد کردنی خوای گەورە.
  3. ئامۆژگاری بۆ زۆر یادکردنی خواى گەورە لەهەموو حاڵەتێکدا ولەمەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق وقدوە بێت، جگە لەهەندێک حاڵەت وشوێن نەبێت کە ڕێگەپێنەدراوە یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت وەکو لەکاتی سەرئاوکردن وشوێنە پیسەکان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)