عن عبد العزيز بن رُفَيع، قال: دخلتُ أنا وشَدَّاد بن مَعْقِل، على ابن عباس رضي الله عنهما ، فقال له شَدَّاد بن مَعْقِل: أَتَرَكَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم مِن شيء؟ قال: «ما تَرَكَ إلَّا ما بيْن الدَّفَّتَيْن» قال: ودَخَلْنا على محمد ابن الحَنَفِيَّة، فسألناه، فقال: «ما تَرَكَ إلَّا ما بيْن الدَّفَّتَيْن».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیعەوە دەڵێت: من وشەدادی کوڕی مەعقیل چووین بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: «ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت؟»، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)»، دەڵێت: وچووین بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە، (هەمان) پرسیارمان لێیکرد، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دوو تابیعی بەڕێز بە ناوەکانى عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیع وشەدادی کوڕی مەعقیل چوون بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت لە پاش مردنی؟، ئیبن عەباس وەڵامی دایەوە، ووتی: هیچ شتێکی تری جێنەهێشت لە پاش خۆی جگە لەم قورئانە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە، وچوون بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە وهەمان پرسیاریان لێیکرد، ئەویش هەمان وەڵامی دایەوە. وئەم فەرموودەیە مەزهەبی شیعەی ڕافیزە پوچەڵ دەکاتەوە کە بانگەشەى ئەوە دەکەن کە قورئان بە ڕوونی ئیمامەتی -پێشەوایەتی- تێدا باسکراوە، بەڵام هاوەڵان ئەمەیان شاردووەتەوە !!، ئیبن عەباس کوڕی مامی ئیمامی عەلیە، وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە کوڕی ئیمامی عەلیە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ وهۆکاری ئەم ناوەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە دایکی ناوى خەولەى کچی جەعفەری حەنەفیە بۆیە بەم ناوە ناسراوە، وهەردوویان زۆرترین ماوەیان بەسەر بردووە لەگەڵ ئیمامی عەلیدا ئەگەر ئەوەى شیعەی ڕافیزە بانگەشەى بۆ دەکەن هەق وڕاستی بێت؛ ئەوا ئیبن عەباس وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە لە هەموو کەس زیاتر مافى ئەوەیان هەبوو پێی بزانن، ونەیاندەتوانى بیشارنەوە، بەڵکو تەنانەت هەمان شت لە ئیمامی عەلیەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر