عن عائشة أُمِّ المؤمنين رضي الله عنها أنَّ الحارثَ بن هشام رضي الله عنه سأل رسولَ الله صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسولَ الله، كيف يأْتِيكَ الوَحْيُ؟ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أحْيانًا يَأْتِيني مِثْلَ صَلْصَلَة الجَرَس، وهو أَشدُّه عليَّ، فيَفْصِمُ عنِّي وقد وَعَيْتُ عنه ما قال، وأحيانًا يتمثَّلُ لي المَلَكُ رَجُلًا فيُكَلِّمُني فأَعِي ما يقول». قالت عائشة رضي الله عنها : ولقد رأيتُه ينزِل عليه الوَحْيُ في اليومِ الشديدِ البرْدِ، فيَفْصِمُ عنه وإنَّ جَبِينَه لَيَتَفَصَّدُ عَرَقًا.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە حارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان ناڕەحەتترینە لەسەرم، کاتێک لێم جیا دەبێتەوە؛ تێدەگەم چی وتووە، وجاری وا هەیە فریشتەیەک دەردەکەوێت لە شێوەى پیاو وقسەم لەگەڵدا دەکات؛ ومنیش تێدەگەم چی دەڵێت»، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: وبینیم وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وکاتێک (وەحیەکە) لێی جیا بووەوە؛ نێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

حارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هەندێک کات جبریل -علیه السلام- دێت بۆ لای وئەو دەنگەى وەحیەکەى پێدەگەیەنێت بەهێزە وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان قورستر وناڕەحەتترینە لەسەری -صلى اللە علیە وسلم-، وتووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبێت وپاشان لەسەری لادەچێت، وئەوەى فریشتەکە فەرموویەتی لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە، وەحی بەم دەنگە بەهێزە بۆی دێت؛ بۆئەوەى دووری بکاتەوە لە سەرقاڵبوون بە کاروباری دونیاوە، وهەموو هەستەوەرەکانى ئامادە بکات بۆ ئەم دەنگە بەهێزە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە جوانی لێی تێدەگات؛ چونکە هەموو شوێنێک لە دڵ وبیستنی دەنگی فریشتەکەى تێدەچێت بۆیە هیچ شوێنێکی تێدا نەماوە بۆ سەرقاڵبوون بە دونیاوە. وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە جاری وا هەیە جبریل -علیه السلام- دەردەکەوێت لەسەر شێوەى پیاوێک وەکو شێوەى دیحیە یان کەسێکی تر وقسەی بۆ دەکات سەبارەت بە وەحی وئەویش لێی تێدەگات و لەبەری دەکات. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری دەبینی -صلى اللە علیە وسلم- کە وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وسەختی وەحیەکە لەسەر لاشەی لادەچوو ولێی جیا بووەوە؛ ونێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە ئەمیش بەهۆی ناڕەحەتی وقورسی وەرگرتنی ئەم وەحیە لە ئاسمانەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان