عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه ، قال: «كان نبيُّ اللهِ صلى الله عليه وسلم إذا أُنْزِلَ عليه الوحيُ كُرِبَ لذلك وتَرَبَّدَ وجهُه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو (بەهۆی قورسی ومەزنی وەحیەوە)، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی -سروشی- بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو بەهۆی قورسی ومەزنی وەحی ودژواری ئەم دابەزینەوە، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی دەدا بە بابەتی وەحی؛ بە ئەوپەڕی گرنگی پێدانەوە، ودەترسا لەوەى داوا دەکرێت لە مافى بەندایەتی بۆ خواى گەورە، وحەمد وسوپاسکردنی خواى گەورە، و بەمەزندانانى باسکردنەکان وفەرمانەکانى خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان