عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: سمعتُ هشامَ بن حَكِيم يَقْرَأ سورةَ الفُرقان في حياة رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فاسْتَمَعْتُ لقراءته، فإذا هو يقْرَؤها على حروف كثيرةٍ لم يُقْرِئْنِيها رسولُ الله صلى الله عليه وسلم كذلك، فكِدْتُ أُساوِرُه في الصلاة، فانتظرتُه حتى سَلَّم، ثم لَبَّبْتُه بِرِدائِه أو بِرِدائي، فقلتُ: مَنْ أقرأكَ هذه السورةَ؟ قال: أَقْرَأنيها رسولُ الله صلى الله عليه وسلم ، قلتُ له: كذبتَ، فواللهِ إنَّ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم أَقْرأَني هذه السورةَ التي سمعتُك تَقْرَؤُها، فانطلقتُ أقودُه إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقلتُ: يا رسول الله، إنِّي سمعتُ هذا يقرَأ بسورة الفُرْقان على حروف لم تُقْرِئنيها، وأنت أقرأْتَنِي سورةَ الفُرقان، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أَرْسِلْه يا عمر، اقرأْ يا هشام» فقَرَأ عليه القراءةَ التي سمعتُه يقرؤها، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «هكذا أُنْزِلت» ثم قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اقرأْ يا عمر» فقرأتُ، فقال: «هكذا أُنْزِلَت» ثم قال: «إنَّ هذا القرآنَ أُنْزِل على سبعة أحْرُف، فاقرءوا ما تيسَّر منه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە هیشامی کوڕی حەکیم بوو سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا مابوو، منیش گوێم لە خوێندنەوەکەى گرت، بە شێوازی جیاوازی تر دەیخوێندنەوە لەکاتێکدا پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- ئەو شێوازی خوێندنەوانەى فێری من نەکردووە، خەریک بوو؛ هێرش بکەمە سەری لە ناو نوێژدا، چاوەڕێم کرد هەتاوەکو سەلامی دایەوە، پاشان بە جلەکەى یان جلەکەم گرتم (لە ملیەوە بۆئەوەى نەڕوات)، ووتم: کێ فێری کردیت ئەم سورەتە بخوێنیتەوە؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووم، ووتم: درۆت کرد، والله پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم سورەتەى فێری من کرد کە گوێم لێبوو تۆ خوێندتەوە، بۆیە چووم وبردم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، من گوێم لە ئەمە بوو کە سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند؛ تۆ ئەو خوێندنەوەت فێری من نەکردووە، لەکاتێکدا تۆ منت فێری خوێندنەوەى سورەتی -الفرقان- کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر؛ وازی لێبهێنە، ئەی هیشام؛ بخوێنە»، ئەو خوێندنەوە بوو کە من گوێم لێبوو خوێندیەوە -لە کاتی نوێژدا-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بخوێنە ئەی عومەر»، منیش خوێندم، فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان». *(حەوت شێوە: یان حەوت شێوەزار -خوێندنەوە- یان حەوت حوکم؛ ومەبەست بۆ ئاسانکارییە چونکە شێوەزاری ناوچەکان جیاواز بوو بۆیە لەسەر هەندێک شوێن قورس بوو خوێندنەوەى هەندێک پیت وجوڵەى سەر وشەکان؛ مەبەست ئەوە نییە هەموو وشە وڕستەکانى قورئان لەسەر حەوت شێوە دەخوێندرێنەوە بەڵکو خوێندنەوەى هەندێک وشەی کەم دەگرێتەوە کە ئەحکامەکانى تەجوید لە خوێندنەوەى دەگۆڕێت یان چەند وشەیەکی زۆر کەم بە شێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە کە مانایەکی نزیک دەدات؛ ووتراوە: مەبەست لەڕاستیدا ژمارەکە نییە بەڵکو مەبەست ئاسانکارییە لە خوێندنەوەدا بۆئەوەى مرۆڤ زۆر لە خۆی نەکات وزۆر قووڵ نەبێتەوە لە ئەحکامەکانى تەجوید)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە گوێی لە هیشامی کوڕی حەکیم بووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا مابوو، بە خوێندنەوەیەک جیاواز لەوەى ئیمامی عومەر دەیخوێندەوە لە چەند وشە وجوڵەى سەر وشەکان وحوکمی تەجویددا، وعومەر ئەم سورەتەى خوێندبوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- پێی وابوو ئەمە هەڵەیە لە هیشامەوە، خەریک وبوو هێرش بکاتە سەری لە ناو نوێژدا، بەڵام ئارامی گرت وچاوەڕێی کرد هەتاوەکو سەلامی دایەوە، پاشان بە جلەکەى گرتی لە ملیەوە بۆئەوەى نەڕوات، ووتی: کێ فێری کردیت ئەم سورەتە بخوێنیتەوە؟ هیشام ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووم، عومەر ووتی: درۆت کرد، والله پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم سورەتەى فێری من کرد بە خوێندنەوەیەکی جیاواز لەوە تۆ خوێندتەوە، پاشان عومەر بردی بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئیمامی عومەر زۆر توند بوو لە فەرمانەکانى خواى گەورە، عومەر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، من گوێم لە ئەمە بوو کە سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند بە چەند دەستەواژە وشێوەیەکی جیاواز؛ تۆ ئەو خوێندنەوەت فێری من نەکردووە، لەکاتێکدا تۆ منت فێری خوێندنەوەى سورەتی -الفرقان- کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد کە وازی لێبهێنێت، پاشان فەرمانى بە هیشام کرد کە سورەتی -الفرقان- بخوێنێت، کاتێک خوێندیەوە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی): واتا خوای گەورە بەم شێوەیە ئەم سورەتەى دابەزاند هەروەکو چۆن هیشام خوێندیەوە، وهەڵە نییە چونکە گومانی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەوە بوو کە ئەم خوێندنەوە هەڵەى تێدایە، پاشان فەرمانى بە عومەر کرد کە سورەتی -الفرقان- بخوێنێت، کاتێک خوێندیەوە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی): واتا خوای گەورە بەم شێوەیە ئەم سورەتەى دابەزاند هەروەکو چۆن عومەر خوێندیەوە، وهەروەها بەو شێوەیەش دابەزیووە کە هیشام خوێندیەوە، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان)، عومەر وهیشام هەردوویان خوێندنەوەکەیان ڕاستە؛ چونکە قورئان لەسەر زیاتر لە حەوت شێوە -خوێندنەوە:حرف- دابەزیووە، وهیچ زیادەیەک نییە بۆ سەر ئایەکان وڕستەکان لە نێوان هەردوو خوێندنەوەکەدا، بەڵکو هەندێک جیاوازى کەم هەیە لە وشە وپیتەکاندا، بۆیە لە پاش ئەوەى گوێی لە خوێندنەوەی هەردوویان بوو، فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی)؛ ئەوەى ئەمە ڕووندەکاتەوە کە لە پاشاندا فەرمووی: (ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان): واتا خۆتان پەیوەست مەکەن بە یەک شێوە ولەسەر خۆتان قورسی مەکەن، چونکە خواى گەورە فراوانى کردووە لەسەرتان، وئاسانی کردووە بۆتان کە قورئان لەسەر حەوت شێوە -خوێندنەوە:قراءة- بخوێننەوە، ئەمیش ڕەحمەت وفەزڵی خواى گەورەیە بەرامبەر بەندەکانى، الحمد لله، وزانایان ناکۆکن سەبارەت بە دیاریکردنی ماناى ئەم حەوت شێوەیە -سبعة أحرف-ە، -خودا زاناترە وادیارە مەبەست- ئەوەیە شێوەی زمانى عەرەبە، قورئان لە سەرەتادا بەم شێوەیە دابەزی بۆ ئاسانکاری؛ چونکە عەرەب جیاواز بوون وهەر کۆمەڵێک وزمانى خۆی هەبوو، ئەوەى لای ئەم هۆزە هەیە لای ئەوی تر نییە، وکاتێک ئیسلام یەکڕیزی کردن وپەیوەندییان بەهێز بوو، بەهۆی ئیسلامەوە ڕق وناکۆکی وململانێ نەما، هەموویان زمانى ئەوانی تریان زانی، بۆیە ئیمامی عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت- کۆیانی کردەوە لەسەر یەک شێوە -حرف- لەو حەوت شێوەیە ئەویش ئەو شێوەیە کە ئەمڕۆ مسوڵمانان دەیخوێننەوە لەسەر حەوت خوێندنەوە -قراءات- کە هەندێک جیاوازى زۆر کەمیان تێدایە لە ڕوانگەى ئەحکامی تەجوید وجوڵەى سەر وشەکان و چەند وشەیەکی کەم، وئیمامی عوسمان موسحەفەکانى تری سووتاند چونکە شتی تری لەسەر نووسرا بوو وەکو تەفسیر وشتی تر ئەمیش بۆئەوەی ناکۆکی لە نێوان مسوڵماناندا ڕوو نەدات. *(حەوت شێوە: یان حەوت شێوەزار -خوێندنەوە- یان حەوت حوکم؛ ومەبەست بۆ ئاسانکارییە چونکە شێوەزاری ناوچەکان جیاواز بوو بۆیە لەسەر هەندێک شوێن قورس بوو خوێندنەوەى هەندێک پیت وجوڵەى سەر وشەکان؛ مەبەست ئەوە نییە هەموو وشە وڕستەکانى قورئان لەسەر حەوت شێوە دەخوێندرێنەوە بەڵکو خوێندنەوەى هەندێک وشەی کەم دەگرێتەوە کە ئەحکامەکانى تەجوید لە خوێندنەوەى دەگۆڕێت یان چەند وشەیەکی زۆر کەم بە شێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە کە مانایەکی نزیک دەدات؛ ووتراوە: مەبەست لەڕاستیدا ژمارەکە نییە بەڵکو مەبەست ئاسانکارییە لە خوێندنەوەدا بۆئەوەى مرۆڤ زۆر لە خۆی نەکات وزۆر قووڵ نەبێتەوە لە ئەحکامەکانى تەجوید)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر