عن أبي بكرة نُفيع بن الحارث الثقفي رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه رَخَّصَ للمسَافر ثلاثةَ أيَّام ولَيَالِيهنَّ، وللمُقِيم يوما وليلة، إذا تطَهَّر فَلَبِسَ خُفَّيه: أَن يَمسَحَ عليهما.
[حسن] - [رواه ابن ماجه والدارقطني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرە نوفەیع کوڕی حارسی سەقەفیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا (بۆ مەسحکردنە سەر خوف وگۆرەوییەکان) بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار- سێ ڕۆژ وشەوەکانیان*، وبۆ کەسی نیشتەجێبوو ڕۆژ وشەوێک**، ئەگەر دەستنوێژی گرت وخوفەکانى (یان گۆرەوییەکانی) لەپێکرد: مەسحیان بەسەردا بکات». *(سێ ڕۆژ وشەوەکانیان: مەبەست سێ ڕۆژە 72 کاتژمێر)، **(ڕۆژ وشەوێک: مەبەست 24 کاتژمێرە)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا): واتا بۆ مەسحکردنە سەر خوف -وگۆرەوییەکان-. (بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار- سێ ڕۆژ وشەوەکانیان*، وبۆ کەسی نیشتەجێبوو ڕۆژ وشەوێک**): ئەمیش بەڵگەیە لەسەرئەوەى ماوەى ڕێگەپێدراو بۆ مەسحکردن سێ ڕۆژە بۆ کەسی ڕێبوار -موسافیر-، ویەک ڕۆژە بۆ کەسی نیشتەجێبوو، ئەم ماوەیە فەرموودەی تری لەسەر هاتووە زیاتر لە دە گێڕانەوە لە لایەن هاوەڵانەوە. ماوەکەى زیاد کرد بۆ کەسێ ڕێبوار -موسافیر-؛ چونکە شایستەی ڕوخسەت پێدانە زیاتر لە کەسێکی نیشتەجێبوو، وماوەى مەسحکردنە پاش دەستنوێژگرن ومەسحکردن بەسەر خوفەکان یان گۆرەوییەکان دەستپێدەکات. وکاتێک دەفەرموێت: (ئەگەر دەستنوێژی گرت وخوفەکانى -یان گۆرەوییەکانی- لەپێکرد): واتا موسافیر -ڕێبوار- یان نیشتەجێبوو ئەگەر دەستنوێژی گرت پاش ئەوەى دەستنوێژی شکا لە ڕوودانى بچووک -الحدث الأصغر-، وخوف لە پێست دروستکراوە وپێیەکان دادەپۆشێت، وگۆرەویش بەهەمان شێوە لە پێ دەکرێت لە موو یان خوری -سوف- یان لۆکە یان پێست دروستدەکرێت لەوەیە تەنک یان ئەستوور بێت؛ هەتاوەکو سەرەوەى قولەپێکان دادەپۆشێت وبۆ سەرما وشتی تر لە پێ دەکرێت. ماناى ئەم ڕستەیەى کۆتایی لە فەرموودەکە ئەوەیە: ئەگەر خوفەکانى لەپێکرد لە پاش دەستنوێژگرتن؛ ئینجا دەبیت مەسحیان بەسەردا بکات، واتا بە دەستنوێژگرتنەوە دەبێت مەسح بەسەر خوفەکانیدا بکات، ئەگەر ماوەیش هەبێت لە نێوان مەسحکردن ولە پێکردنی گۆرەوییەکە ئاساییە بە مەرجێک دەستنوێژی نەشکێت لەو ماوەیە. هەرکەسێک دەستنوێژی هەبوو وخوفەکانی -یان گۆرەوییەکانى لەپێکرد- بۆی هەیە: (مەسحیان بەسەردا بکات): ئەمیش بریتیە لە تەڕکردنی دەستەکانى وهێنانیان -مەسحکردنیان- بەسەر ڕووی سەرەوەى خوفەکان یان گۆرەوییەکان؛ نەک ژێرەوەى یان ناوەوەى خوفەکان. *(سێ ڕۆژ وشەوەکانیان: مەبەست سێ ڕۆژە 72 کاتژمێر)، **(ڕۆژ وشەوێک: مەبەست 24 کاتژمێرە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان