عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنهما قال: «كنتُ مع النبي صلى الله عليه وسلم فبَالَ، وتوَضَّأ، ومَسَح على خُفَّيه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم میزی کرد، ودەستنوێژی گرت، ومەسحی لەسەر خوفەکانی کرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
حوزەیفەی کوڕی یەمان -ڕەزای خوایان لێبێت- باس ئەوە دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە مەدینە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی سەرئاو بکات، بۆیە چوو بۆ شوێنی پاشماوە فڕێدانی خەڵکی لەوێ لە پشتی دیوارێکەوە میزی کرد، ودەستنوێژی گرت ومەسحی کردە سەر خوفەکانی، ویەکێک لە خووەکانی ئەوە بووە کە لە پاش بەکارهێنانی ئاو یان بەرد بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئینجا دەستنوێژی گرتووە.