1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت

عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ وَلَبِسَ خُفَّيْهِ فَلْيُصَلِّ فِيهِمَا، وَلْيَمْسَحْ عَلَيْهِمَا ثُمَّ لَا يَخْلَعْهُمَا إِنْ شَاءَ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ».

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت».

(سەحیح - ڕاست) (الدارقطني) ڕیوایەتی كردووە سنن الدارقطني - 781

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەگەر مسوڵمان خوفەكانی -یان گۆرەوییەكانی- بپۆشێت لەپاش دەستنوێژگرتن، پاشان دەستنوێژی شكا و ویستی دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەوا بەسە تەنها مەسح بكات لەسەر خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی ئەمیش بەپێی ویستی خۆی، ودەتوانێت نوێژیان پێوە بكات ودایان نەكەنێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، مەگەر تووشی لەشگرانی بێت؛ لێرەدا دەبێت خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی دابكەنێت وخۆی بشوات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەسح كردنە سەر خوف وگۆرەوییەكان كاتێك دروستە ئەگەر لە پاش پاكێتی تەواو لەپێ بكرێـن.
  2. ماوەی مەسحكردن بۆ نیشتەجێبوو: ڕۆژێك وشەوەكەی، ماوەی مەسحكردن بۆ ڕێبوار: سێ ڕۆژ وشەوەكانیان.
  3. مەسح کردن لەسەر خوف وهاوشێوەکانى تایبەتە بە دەست نوێژ شکاندن وەکو خەوتن وبا دەرچوون وئەوانى تر، بەڵام بۆ لەش گرانی دروست نییە مەسح بکات، بەڵکو دەبێت دایان بکەنێت خۆی بشوات وپێیەکانى بشوات.
  4. نوێژكردن بە پێڵاو وخوف وهاوشێوەكانیان؛ سونەتە، بەمەرجێك پاك بن ئەمیش بۆ پێچەوانەكردنی جولەكەكان، ودەبێت نوێژكردن پێیانەوە نەبێتە هۆی ئازاردانی نوێژخوێنان یان مزگەوت وەكو ئەو مزگەوتانەی فەرشیان تێدا ڕاخراوە بۆیە دروست نییە نوێژكردن تێیاندا بە پێڵاو وهاوشێوەكانی.
  5. مەسحكردن لەسەر خوف وگۆرەوییەكان ئاسانكاری ولابردنی بارگرانییە لەسەر ئەم ئومەتە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية