1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان

عن ثوبان رضي الله عنه ، قال: «بعث رسول الله صلى الله عليه وسلم سَرِيَّةً، فأصابهم البَرْد فلما قَدِموا على رسول الله صلى الله عليه وسلم أمَرَهُم أن يَمْسَحوا على الْعَصَائِب والتَّسَاخِين».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان».

صەحیحە ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆمەڵێک لە هاوەڵانی نارد بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان، لە کاتی ڕۆیشتنیاندا لابردنی عەمامەکانیان بەسەریانەوە وداکەندنی خوفەکانیان -گۆرەوییەکانیان- لە پێیان؛ قورس بوو بە لایانەوە ئەمیش بەهۆی ساردی کەش وهەواوە، وکاتێک هاتن بۆ مەدینە ئەم باسەیان گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕێگەى پێیاندا بۆ مەسحکردن لەسەر عەمامە وخوفەکانیان، ئەگەر خوفەکە -گۆرەوییەکە- لە پێست یان خوری یان قوماش دروستکرابێت، ئەمیش بۆ ئاسانکردنە لەسەر مسوڵمانان، ئەمیش سونەتێکی جێگیرکراوە بۆ کەسی نیشتەجێبوو وکەسی ڕێبوار -موسافیر- بە عوزر -بیانوو- یان بە بێ عوزر بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا