عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ قَالَ:
أَتَيْتُ صَفْوَانَ بْنَ عَسَّالٍ المُرَادِيَّ، أَسْأَلُهُ عَنِ المَسْحِ عَلَى الخُفَّيْنِ، فَقَالَ: مَا جَاءَ بِكَ يَا زِرُّ؟ فَقُلْتُ: ابْتِغَاءَ العِلْمِ، فَقَالَ: إِنَّ المَلاَئِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا لِطَالِبِ العِلْمِ؛ رِضًا بِمَا يَطْلُبُ، فَقُلْتُ: إِنَّهُ حَكَّ فِي صَدْرِي المَسْحُ عَلَى الخُفَّيْنِ بَعْدَ الغَائِطِ وَالبَوْلِ، وَكُنْتَ امْرَأً مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَجِئْتُ أَسْأَلُكَ: هَلْ سَمِعْتَهُ يَذْكُرُ فِي ذَلِكَ شَيْئًا؟ قَالَ: نَعَمْ، كَانَ يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَوْ مُسَافِرِينَ أَلَّا نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيهِنَّ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ، لَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ، فَقُلْتُ: هَلْ سَمِعْتَهُ يَذْكُرُ فِي الهَوَى شَيْئًا؟ قَالَ: نَعَمْ، كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ فَبَيْنَا نَحْنُ عِنْدَهُ إِذْ نَادَاهُ أَعْرَابِيٌّ بِصَوْتٍ لَهُ جَهْوَرِيٍّ: يَا مُحَمَّدُ، فَأَجَابَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى نَحْوٍ مِنْ صَوْتِهِ: «هَاؤُمُ» وَقُلْنَا لَهُ: وَيْحَكَ اغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ، فَإِنَّكَ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَدْ نُهِيتَ عَنْ هَذَا، فَقَالَ: وَاللَّهِ لاَ أَغْضُضُ، قَالَ الأَعْرَابِيُّ: المَرْءُ يُحِبُّ القَوْمَ وَلَمَّا يَلْحَقْ بِهِمْ، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «المَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ يَوْمَ القِيَامَةِ»، فَمَا زَالَ يُحَدِّثُنَا حَتَّى ذَكَرَ بَابًا مِنْ قِبَلِ المَغْرِبِ مَسِيرَةُ عَرْضِهِ، أَوْ يَسِيرُ الرَّاكِبُ فِي عَرْضِهِ أَرْبَعِينَ أَوْ سَبْعِينَ عَامًا.
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 3535]
المزيــد ...
لە زیری کوڕی حوبەیشەوە دەڵێـت:
هاتم بۆ لای سەفوانی کوڕی عەسال -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆئەوەى پرسیاری لێبکەم سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان^، ووتی: بۆچی هاتوویت ئەی زیر؟ ووتم: بۆ فێربوونی زانست، ووتی: فریشتەکان باڵەکانیان دادەنێن بۆ فێرخوازی (زانستی شەرعی) وەکو ڕەزامەندیەک لەسەر ئەم فێربوونەیان، ووتم: هەندێک گومانم هەیە سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان لە پاش پیسی کردن ومیز کردن، تۆ یەکێک بوویت لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە هاتووم پرسیارت لێبکەم؛ ئایا بیستووتە هیچ شتێک سەبارەت بەوە بڵێت؟ ووتی: بەڵێ، فەرمانی پێمان دەکرد ئەگەر لە سەفەردا بووین؛ سێ ڕۆژ وشەو خوفەکانمان دانەکەنین مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت، بەڵام بۆ حاڵەتەکانی تر وەکو پیسی و میز کردن وخەوتن (مەسح کردن ڕێگەپێدراوە)، ووتم: ئایا هیچ شتێکی باسکرد سەبارەت بە خۆشەویستی؟ ووتی: بەڵێ، لە سەفەرێکدا بووین لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک لەگەڵ ئەودا بووین؛ دەشتەكیەك بە دەنگێکی بەرزەوە بانگی کرد: ئەی موحەمەد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئاستی دەنگی خۆی وەڵامی دایەوە، فەرمووی: «لێرەم»، (بە دەشتەكیەكەمان) ووت: تیا بچیت^^! دەنگ نزم بکەرەوە چونکە تۆ لە لای پێغەمبەری خودایت -صلى اللە علیە وسلم-، ونەهیت لێکراوە لەسەر ئەم کارە ! ووتی: والله دەنگم نزم ناکەمەوە، (پاشان) دەشتەكیەكە ووتی: پیاو کەسانێکی خۆش دەوێت؛ بەڵام ناتوانێت شوێنی ئەوان بکەوێت (وەکو ئەوان بێت لە کردەوەدا)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەوانەدا حەشر دەکرێت کە خۆشیانی دەوێت». بەردەوام قسەی بۆمان دەکرد هەتاوەکو باسی پانی دەرگایەکی کرد لە ڕۆژئاواوە، کەسێک بە سواریەوە لە پانیەکەى دەڕوات لە ماوەی چل یان حەفتا ساڵ. ^(خوفەکان: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)، ^^(تیا بچیت -ویحک-: وشەیەکە عەرەب بەکاریدەهێنێت بۆ ڕەخنەکردن وسەرزەنشت کردن مەبەستیان نزا لێکردن نییە)
-
زیری کوڕی حوبەیش هات بۆ لای سەفوان کوڕی عەسال -ڕەزای خوای لێبێت-، پرسیاری لێکرد دەربارەی مەسحکردن بەسەر خوفەکاندا، سەفوان ووتی: ئەی زیر، بۆچی هاتووی؟ زیر ووتی: بۆ بەدەستهێنانی زانست، سەفوان ووتی: فریشتەکان باڵەکانیان ڕادەخەن بۆ فێرخوازی زانستی شەرعی؛ وەكو ڕەزامەندی و بەگەورەدانانێك بۆ ئەوەی فێرخوازی زانست ئەنجامی دەدات، زیر ووتی: لە دڵمدا گومان دروست بووە دەربارەی مەسحکردن بەسەر خوفەکاندا دوای پیسی و میز كردن، و تۆ لە هاوەڵانی پێغەمبەری -صلى الله عليه وسلم-، و هاتووم پرسیارت لێ بکەم؛ ئایا هیچ شتێکت لە پێغەمبەرەوە بیستووە دەربارەی ئەمە؟ سەفوان ووتی: بەڵێ، فەرمانی پێدەکردین ئەگەر لە گەشتدا بووین؛ خوفەکانمان دانەکەنین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەو لەكاتی ڕوودانی بچووک وەک پیسی و میز كردن و خەوتن، جگە لە لەشگرانی نەبێت کە لە پاش ڕوودانی دەبێت خوفەكان دابكەنین، ووتم: ئایا بیستووتە هیچ شتێک بفەرموێت لەبارەی خۆشەویستییەوە؟ ووتی: بەڵێ، لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین لە گەشتێکدا؛ کاتێک لەلای ئەو بووین، دەشتەكیەك بە دەنگێکی بەرز بانگی کرد: ئەی موحەممەد، پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- بە دەنگێکی بەرز و نزیک لە دەنگی ئەو؛ وەڵامی دایەوە: وەرە، پێمان ووت: تیا بچیت؛ دەنگت نزم بکەرەوە چونکە تۆ لەلای پێغەمبەریت -صلى الله عليه وسلم-، و نەهیت لێكراوە كە دەنگ لەلای ئەو بەرز بكەیتەوە. دەشتەكیەكە بەهۆی زبری و وشكی خەسڵەتی؛ ووتی: سوێند بە خودا؛ دەنگم نزم ناکەمەوە، پاشان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مرۆڤ هەیە خەڵكانێكی چاكەكاری خۆشدەوێت بەڵام وەک ئەوان کردەوەی نەکردووە؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەو كەسەدایە کە خۆشی دەوێت، زیر ووتی: سەفوان بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی باسەكە بۆمان؛ هەتاوەکو باسی دەرگایەکی تەوبەی کرد لە ئاراستەی شامەوە، کە خوای گەورە لە ڕۆژی خوڵقاندنی ئاسمانەکان و زەویدا دروستی کردووە، سوارچاکێک چل یان حەفتا ساڵ بە پانییەکەیدا دەڕوات، و داناخرێت هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت.