عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «صلاةُ الرجلِ في جماعةٍ تَزِيدُ على صلاتهِ في سُوقِهِ وبَيْتِهِ بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً، وذلك أنَّ أحدَهُم إذا توضأَ فأَحْسَنَ الوُضُوءَ، ثُمَّ أتى المسجدَ لا يُرِيدُ إلا الصلاةَ، لا يَنْهَزُهُ إلا الصلاةُ لم يخطُ خطوةً إلا رُفِعَ له بها درجةٌ، وحُطَّ عنه بها خطيئةٌ حتى يدخلَ المسجدَ، فإذا دخل المسجد كان في الصلاةِ ما كانت الصلاةُ هي تَحْبِسُهُ، والملائكةُ يُصلونَ على أحدِكُم ما دَامَ في مَجْلِسِهِ الذي صَلَّى فيه، يقولون: اللهُمَّ ارْحَمْهُ، اللهُمَّ اغْفِرْ له، اللهُمَّ تُبْ عليه، ما لم يُؤْذِ فِيهِ، ما لم يُحْدِثْ فِيهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە دوکانەکەی یان ماڵەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێکیان بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ مزگەوت کە مەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن ئەگەر دانیشتبێت لەو شوێنەی کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر مرۆڤ لە مزگەوت لەگەڵ کۆمەڵی مسوڵمانان (بە جەماعەت) نوێژ بکات؛ ئەوا ئەم نوێژە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوە یان لە دوکانەکەی بە بیست وحەوت پلە؛ چونکە نوێژکردن بە جەماعەت بەجێهێنانی فەرمانی خوای گەورەیە کە فەرمانی کردووە بە ئەنجامدانی نوێژ بە جەماعەت. پاشان هۆکاری ئەمەی ڕوونکردەوە: ئەگەر پیاو بە جوانی لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرێت، وبچێت بۆ مزگەوت تەنها بۆ نوێژکردن، هەر هەنگاوێکی خودا پلەیەک بەرزی دەکاتەوە وتاوانێکی لە سەر لادەدات، ئەگەر ماڵەکەی نزیک یان دوور بێت لە مزگەوتەوە، وئەمەش فەزڵ وپاداشتێکی زۆر مەزنە، هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، وئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ونوێژ بکات، پاشان دابنیشێت چاوەڕێی نوێژ بکات ئەوا لە نوێژکردندایە، وئەمە نیعمەتێکی ترە، وئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دابنیشێت پاش ئەنجامدانی نوێژی (تحیة المسجد) وچاوەڕێی قامەت کردن بکات بۆ نوێژ؛ ئەوا ئەم ماوەیە بە نوێژکردن بۆی دەنووسرێت. وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن ئەگەر دابنیشێت لەو شوێنەی کە نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمەتی پێبکە، ولێی خۆش بە، وتەوبەی لێ قبوڵ بکە)، وئەمەش فەزڵێکی مەزنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر