عَن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«تَفْضُلُ صَلاَةُ الجَمِيعِ صَلاَةَ أَحَدِكُمْ وَحْدَهُ، بِخَمْسٍ وَعِشْرِينَ جُزْءًا، وَتَجْتَمِعُ مَلاَئِكَةُ اللَّيْلِ وَمَلاَئِكَةُ النَّهَارِ فِي صَلاَةِ الفَجْرِ» ثُمَّ يَقُولُ أَبُو هُرَيْرَةَ: فَاقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ: {إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا} [الإسراء: 78].
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 648]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا»، پاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ [الإسراء: 78] واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 648]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی ئەنجامدانی نوێژی كۆمەڵ بۆ پیاو لەگەڵ ئیمامدا؛ بیست وپێنج هێندەی پاداشتی نوێژ كردنیەتی بە تاك لە ماڵەوە یان لە دوكانەكەیدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی كرد كە فریشتەكانی شەو وڕۆژ كۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا، دواتر ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم ئایەتەی وەكو بەڵگەیەك هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، ووتی:
بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾. [الإسراء: 78]، واتا: نوێژی بەیانی فریشتەكانی شەو وڕۆژ ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدەن.