لیستی فەرموودەکان

ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی : «کەواتە وەڵامی بدەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، ئێوە لە دوو ڕووەک دەخۆن کە وا دەبینم ئازاردەرن: پیاز، وسیر
عربي الإنجليزية الأوردية
فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ھەر کەسێک گوێی لە بانگ بوو، و وەڵامی بانگی نەدایەوە (نەهات بۆ نوێژی جەماعەت)؛ ئەوا نوێژەکەی کامڵ نییە، مەگەر بیانویەکی شەرعی ھەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژکردن لەگەڵ کۆمەڵ بیست وحەوت هێندەی پاداشتی نوێژکردنی یەکێکتانە بە تەنها
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزی پێشەوە تەواو بکەن، پاشان ئەوەی لە دوای دێت، و ئەگەر هەر کەموکورتییەک هەبوو؛ ئەوا با لە ڕیزی کۆتاییدا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە
عربي الإنجليزية الأوردية