1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صلَّى اللَّهُ عليْه وسلَّمَ، قَالَ:
«إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا صَلَاةَ إلَّا المَكْتُوبَةُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 710

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لەو كەسەی كە لە نێو مزگەوتدایە؛ دەست بە نوێژی سوننەت بکات، ئەگەر لەو كاتەدا قامەت كرابێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی فەرز.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی كردن لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەت کاتێک قامەت دەكرێت بۆ نوێژی فەرز، و ئەویش لە نێو مزگەوتدایە.
  2. نەهی كردن لە دەستپێکردنی نوێژی سوننەت لە پاش قامەت كردن بۆ نوێژ، جا نوێژی سوننەتی راتیبە بێت وەک نوێژی سوننەتی پێش بەیانی و نیوەڕۆ یان ئەوانی تر.
  3. ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ و ئەویش لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەتدا بوو؛ و کەمتر لە ڕکاتێکی مابوو، ئەوا هەندێك بە خێرایی تەواوی دەکات، ئەگەرنا دەیوەستێنێت بۆئەوەی فەزڵ و پاداشتی گەیشتن بە تەكبیرەی ئیحرام بەدەست دەهێنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية