عن عبد الله بن عُمر وأبي هريرة رضي الله عنهما أنهما سمعا رسول الله صلى الله عليه وسلم، يقول على أعواد منبره:
«لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ عَنْ وَدْعِهِمُ الْجُمُعَاتِ أَوْ لَيَخْتِمَنَّ اللهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ، ثُمَّ لَيَكُونُنَّ مِنَ الْغَافِلِينَ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 865]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: گوێیان لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لەسەر مینبەرەكەی بوو فەرمووی:
«ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 865]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەرەكەیدا هۆشداریدا سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی وئامادەنەبوونی بە بێ پۆزش، وبە هۆی كەمتەرخەمی وتەمەڵیەوە، سزای ئەم تاوانە ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵیان دەدات ودایدەپۆشێت وبەربەستێك لەسەریان دادەنێت كە ڕێگرە لە شوێنكەوتنی هەق وڕاستی، پاشان لە بێ ئاگایان دەبن سەبارەت بە ڕێگاكانی خێر وچاكە، ودوور دەكەنەوە لە پەرستنەكان.