+ -

عَنْ أَبِي الْجَعْدِ الضَّمْرِيِّ رَضيَ اللهُ عنهُ، وَكَانَتْ لَهُ صُحْبَةٌ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ تَرَكَ ثَلَاثَ جُمَعٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 1052]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی جەعدی زەمریەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، كە یەكێك بوو لە هاوەڵان، دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەركەسێك بەهۆی كەمتەرخەمیەوە واز بهێنێت لە (نوێژی) هەینی؛ ئەوا خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 1052]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی، وئەو كەسەی بەهۆی كەمتەرخەمی وشلڕەویەوە بە بێ پۆزش ئامادە نابێت لە سێ نوێژی هەینی؛ ئەوا خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات ودایدەپۆشێت بۆیە چیتر خێری پێناگات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن موزنیر یەكدەنگی زانایان دەگێڕێتەوە لەسەر ئەوەی نوێژی هەینی فەزرە (لەسەر پیاوان).
  2. هەڕەشەیەكی توندە لەسەر ئەو كەسەی نوێژی هەینی ئەنجام نادات بەهۆی كەمتەرخەمیەوە؛ سزاكەی ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات.
  3. هەركەسێك واز لە نوێژی هەینی بهێنێت بەهۆی پۆزشێكەوە؛ ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە.
  4. شەوكانی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (سێ هەینی)؛ لەوەیە مەبەست لێی وازهێنان بێت بەشێوەیەكی ڕەها ئینجا بە جیا بێت یان بە دوای یەكدا، تەنانەت ئەگەر لە هەموو ساڵێكدا هەفتەیەك نەچێت بۆ نوێژی هەینی؛ خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات وئەمیش ڕووكەشی فەرموودەكەیە، ولەوەیە مەبەست لێی سێ هەینی بەدوای یەكدا بێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر