عن أبي هُرَيْرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من اغتسل يوم الْجُمُعَةِ غسل الجنابة، ثم راح في الساعة الأولى فكأنما قرّب بَدَنَة، ومن راح في الساعة الثانية فكأنما قرَّب بقرة، ومن راح في الساعة الثالثة فكأنما قرَّب كَبْشا، ومن راح في الساعة الرابعة فكأنما قرَّب دَجَاجَةً، ومن راح في الساعة الخامسة فكأنما قرَّب بَيْضة، فإذا خرج الإمام حضرت الملائكة يستمعون الذِّكْرَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ھورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەکەم بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتارەکە زیکرەکە دەگرن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی خۆشۆردن وزوو چوون بۆ نوێژی جومعە ڕووندەکاتەوە، وپلەکانى فەزڵ وپاداشت لەسەر ئەم کردەوەیە باسدەکات، باسی ئەوە دەکات ئەو کەسەی خۆی بشوات پێش چوون بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوەى لە ماوەی یەکەمدا بڕوات ئەوا پاداشتی خێری قوربانیکردنی وشترێکی بۆ هەیە کە لە پێناو خواى گەورە سەری بڕیوە، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بڕوات ئەوا پاداشتی خێری قوربانیکردنی مانگایەکی بۆ هەیە، وئەوەى لە ماوەی سێیەمدا بڕوات ئەوا پاداشتی خێری قوربانیکردنی بەرانێکی دوو قۆچی بۆ هەیە کە زۆر جار باشترین جۆریانن، وئەوەى لە ماوەی چوارەمدا بڕوات ئەوا پاداشتی خێری سەربڕینی مریشێکی بۆ هەیە، وئەوەى لە ماوەی پێنجەمدا بڕوات ئەوا پاداشتی خێری بەخشینی هێلکەیەکی بۆ هەیە، ئەگەر ئیمام دەربچێت وسەلام بکات بۆ وتاردان؛ ئەو فریشتانەى ناوى ئامادەبووان دەنووسن ودێن ودادەنیشن وگوێ لە وتار دەگرن، بۆیە ئەوەی لە دواى ئەوان بێت واتا لە پاش سەلامکردنی ئیمام بێت بۆ مزگەوت ئەوا لە ئەوانە نابێت کە خێری پاداشتی قوربانیکردن وبەخشینیان بۆ دەنووسرێت. وسەبارەت بە ماوەکان پەسەندترین ڕا ئەوەیە کە ماوەکان دەکرێتە پێنج بەشەوە لە کاتی دەرچوونی خۆرەوەیە هەتا سەلامکردنی ئیمام، بۆیە خێرتر ئەوەیە زووتر ئامادە بێت بۆ ئەوەى پاداشتی زیاتری بنووسرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر