عن ميمونة بنت الحارث رضي الله عنها قالت: "وَضَعتُ لِرسولِ الله صلى الله عليه وسلم وَضُوءَ الجَنَابَة، فَأَكفَأ بِيَمِينِهِ على يساره مرتين -أو ثلاثا- ثم غَسَل فَرجَه، ثُمَّ ضَرَب يَدَهُ بالأرضِ أو الحائِطِ مرتين -أو ثلاثا- ثم تَمَضْمَضَ واسْتَنْشَقَ، وَغَسَلَ وَجهَه وذِرَاعَيه، ثُمَّ أَفَاضَ على رَأسِه الماء، ثم غَسَل جَسَدَه، ثُمَّ تَنَحَّى، فَغَسَل رِجلَيه، فَأَتَيتُه بِخِرقَة فلم يُرِدْهَا، فَجَعَل يَنفُضُ الماء بِيَده".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مەیمونەی کچی حارسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاوم دانا بۆ ئەوەی خۆی بشۆرێت پاش لەشگرانبوونی (غوسڵی -جەنابەت- دەربکات)، ئاوی لە دەستی ڕاستیەوە خستە ناو دەستی چەپی دوو جار -یان سێ جار- پاشان دامێنی (عەورەتی) شۆرد، وپاشان دەستی دا بە زەویدا یان بە دیواردا دوو جار -یان سێ جار-، پاشان ئاوی ڕادایە ناو دەمی وئاوی خستە ناو لووتی (مضمضة واستنشاق)ی کرد، ودەموچاو وهەردوو قۆڵی (باڵەکانی) شۆرد، پاشان ئاوی کرد بە سەریدا (بە سەر قژیدا)، پاشان لاشەی شۆرد، وچەمایەوە وپێیەکانی شۆرد، وپارچەیەک قوماشم بۆ هێنا بەڵام وەری نەگرت وئاوی سەر لاشەی لادەدا بە دەستەکانی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە فەرموودەیەدا دایکی ئیمانداران مەیمونەی کچی حارس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی جۆرێک لە جۆرەکانى خۆشۆردنی (غوسڵی) پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەکات لە پاش لەشگرانی، کە لەو شوێنەى دەیویست خۆی بشوات ئاوی بۆ ئامادە دەکرا، وبە دەستی ڕاستی ئاوی دەکردە سەر دەستی چەپی وهەردوو دەستی دوو یان سێ جار دەشۆرد، پاشان عەورەتی دەشۆرد لە پاشماوەى لەشگران بوونەکە، پاشان دەستی دەدا بە زەوی یان دیوارەکەدا ودەستەکانى دەدا بە یەکتردا (وەکو شێوەى دەست شۆردن بە سابوون یان هەر پاککەرەوەیەکی تر) ودەستی دەشۆرد لە پاشماوەکان، وپاشان ئاوی ڕا دەدایە ناو دەمی ودەری دەکرد (المضمضة) وئاوی ڕادەدایە ناو لووتی وهەڵیدەمژی ودەری دەکرد (الإستنشاق والإستنثار) ودەموچاوی -ڕووی- دەشۆرد وهەردوو قۆڵەکانى دەشۆرد -لە پەنجی دەستکانەوە هەتا ئانیشکەکانیشی شۆرد-، پاشان ئاوی دەکردە سەریدا -قژیدا-، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، پاشان لە شوێنەکەى دەجوڵا وپێیەکانى دەشۆرد، پاش ئەمە پارچە پەڕۆیەکم بۆی هێنا بۆ ئەوەى خۆی پێ وشک بکاتەوە بەڵام وەری نەگرت بەڵکو بە دەستی ئاوەکانى سەر لاشەی لادەبرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر