عن عبد الله بن عُمر رضي الله عنهما عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: «من جاء منكم الجمعة فلْيَغْتَسِل».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى بۆ نوێژی جومعە هات؛ ئەوا با خۆی بشوات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کۆبوونەوە بۆ نوێژی جومعە ڕووداوێکی مەزنە وکۆبوونەوەیەکی فراوانی مسوڵمانانە کە لە هەموو شوێنێکی شارەکەوە دێن بۆ جێبەجێکردنی، وئەم ئامادەبوونە دەرخستنی دروشمەکانى ئیسلامە؛ بۆیە پێویستە هەرکەسێک بۆی دێت بە جوانترین شێوە وبۆن وپاکترین لاشە ئامادە دەبێت. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە سەرەتای ئیسلامدا هەژار بوون وجلی خورییان لەبەر دەکرد وخزمەتی خۆیانیان دەکرد، بۆیە ئامادەی جومعە دەبوون لە کاتێکدا جلەکانیان خۆڵ وتۆز وبۆنی ئارەقی لاشەی پێوە بوو، ومزگەوتەکە بچووک بوو بۆیە ئارەقکردنی لاشەیان زیاتر دەبوو ئەمیش دەبووە هۆی زیادبوونی بۆنی ناخۆش لە ناو مزگەوتەکەدا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە خۆیان بشۆن پێش هاتنیان بۆ نوێژی جومعە، بۆ ئەوەى لاشەیان بۆنی ناخۆش وئارەقی لێوە دەرنەچێت کە ئەمیش دەبێتە هۆی ئازاردانى نوێژخوێنان وفریشتە ئامادەبووەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر