عن أبي هُريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «إذا قلتَ لصاحبك: أَنْصِتْ يوم الجمعة والإمام يَخْطُبُ، فقد لَغَوْتَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە هاوڕێکەت ووت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا ئیمام وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەی پوچ وبەتاڵت وتووە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

یەکێک لە گرنگترین نەریت وڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی هەینی دوو وتارەکەیە، ولە مەبەستەکانی ئامۆژگاری کردنی خەڵکی وڕێنمایی کردنیانە، ولە خوڕەوشتە واجبەکانی گوێگر: بەجوانی گوێگرتن وبێ دەنگ بوون لە کاتی وتارەکە بۆ ئەوەی تێبگات لە ئامۆژگارییەکان ولێکی بداتەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداری کردووینەتەوە لە قسەکردن ئەگەر بە کەمترین وشەش بێت وەکو نەهی کردن لە هاوڕێیەکی لە قسەکردنی بەوەی بڵێت: (بێدەنگ بە وگوێ بگرە)، وئەوەی قسە بکات لە کاتێک ئیمامەکە وتار دەدات ئەوا قسە وکردەوەیەکی پوچ وبەتاڵی ئەنجامداوە بۆیە بێبەش دەبێت لە فەزڵی وپاداشتی جومعە چونکە کردەوەیەک یان قسەیەکی کرد کە بووە هۆی سەرقاڵکردنی خۆی یان یەکێکی تر لەوانەی کە گوێ لە وتارەکە دەگرن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجب بوونی بێدەنگی وگوێگرتن بۆ وتاربێژ لە ڕۆژی هەینیدا، وزانایان کۆکن لە سەر واجب بوونی ئەم کارە.
  2. حەرام بوونی قسەکردن لە کاتی وتاردا چونکە پێچەوانەی پلە وڕێزی ئەو کات وحاڵەتەیە کە ئیمام تێیدا وتاردەدات، وئەگەرچی قسەکردنەکە بە نەهی کردنیش بێت لە خراپە یان وەڵامدانەوەی کەسێک بێت کە دەپژمێت یان هەرشتێک کە قسەکردنی تێدا بێت لە گەڵ خەڵکی.
  3. ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە قسە لە گەڵ ئیمام دەکەن یان ئیمام قسەیان لە گەڵدا دەکات.
  4. ئەگەر کەسێک بە هۆی دوور بوونیەوە گوێی لە ئیمام نەبێت ئەوا دەتوانێت قورئان بخوێنیت یان زیکر بکات، بەڵام ئەوەی گوێی لە ئیمان نەبێت بە هۆی کەڕ بوونەوە ئەوا نابێت کەسانی دەوروپشتی سەرقاڵ بکات بە خوێندنەوەی قورئان بە دەنگی بەرز، بەڵکو تەنها بۆ خۆی زیکر دەکات وقورئان دەخوێنێت.
  5. سزادانی کەسی قسەکار وبێبەشکردنی لە پاداشتی ڕۆژی هەینی.
  6. دروستی قسەکردن لە نێوان دوو وتارەکە.
  7. ئەگەر ناوی پێغەمبەر هێنرا -صلی الله علیه وسلم- لە کاتی وتارەکەدا ئەوا تۆ سەڵاوات دەدەیت بە نهێنیەوە (لە دڵی خۆتەوە ودەری نابڕیت بە دەنگ) بەمەش کردەوەت کردووە بە فەرموودەکان، بە هەمان شێوە بۆ وتنی (ئامین) لە سەر نزاکان.
زیاتر