لیستی فەرموودەکان

ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ڕۆژی جومعەدا، فریشتەکان لە لای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستن ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێنە نێو مزگەوتەوە بە پێی ڕێزبەندی هاتنیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەکاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لە ڕۆژی جومعەدا؛ پیاوێک (هاتە نێو مزگەوت)، فەرمووی: ئایا نوێژت کرد ئەی فڵان؟ ووتی: نەخێر، فەرمووی: هەستە دوو ڕکات نوێژ بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژی جومعەمان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، پاشان دەچووینەوە، ودیوارەکان سێبەری نەبوو بۆئەوەی لە ژێری دابنیشین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوە دوو وتاری دەدا، ودانیشتنێکی دەخستە نێوانیانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی (حیبوە) لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام وتار دەدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی