عن عمرو بن سليم الأنصاري قال: أشهد على أبي سعيد قال: أشهد على رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «الغُسْل يوم الجمعة واجِب على كل مُحْتَلِمٍ، وأن يَسْتَنَّ، وأن يَمَسَّ طِيبًا إن وجَد».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمروی کوڕی سەلیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

( ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-): واتا هەواڵێکتان بۆ دەگێڕمەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بە دڵنیایی ویەقینەوە وبە ئەوپەڕی زانست وعیلمەوە. (-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر»): دووپاتکراوەتەوە لەسەر خۆشۆردنی مسوڵمانی نێری باڵغ لە ڕۆژی جومعەدا، ئەگەر جیماعی کردبێت یان جیماعی نەکردبێت، لەشگران بووبێت یان نەبووبێت، وئەو فەرموودەی کە ئەم خۆشۆردنە -غوسڵە- لە واجب بوون دەردەکات فەرموودەی سەمورەی کوڕی جوندوبە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من توضَّأَ يوم الجُمعة فَبِهَا ونِعْمَتْ، ومن اغْتَسَل فهو أفْضَل»، واتە: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە»، واتا هەرکەسێک بۆ نوێژی جومعە تەنها دەستنوێژ بگرێت وبچێت بۆ مزگەوت ئەوا ڕوخسەتی وەرگرتووە وتەنها دەستنوێژگرتن بەسە بۆی، وئەوەى خۆی بشوات (غوسڵ بکات) ئەوا ئەمە باشترە پاداشتی زیاترە وسونەتە (موستەحەبە). («وسیواک بکات»): واتا دەمی پاک بکاتەوە بە سیواک وپاشماوەکانى تێدا فڕێبدات بۆ ئەوەى بۆنی دەمی خۆش بێت ومسوڵمانان بێزار نەکات، وسونەتە وفەرموودەی زۆری لەسەر هاتووە. («وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو»): واتا هەربۆنێکی خۆشی هەبوو لە خۆی بدات، ئەگەر ئەم سێ کردەوەیە ئەنجامبدات ئەوا سونەتی بە ڕێکی وجوانی جێبەجێ کردووە وبۆیە پێویستە مسوڵمانان بە پێی توانا هەوڵبدات سونەت جێبەجێبکات بۆ ئەوەى پلەی بەرز بێتەوە لای خوای گەورە وخۆشی بوێت. سەبارەت بە ئافرەتان دەتوانن ئامادەی نوێژی هەینی بن وخۆیان بشۆن وسیواک بکەن بەڵام نابێت بۆنی خۆش لە خۆیان بدەن لە کاتی چوون بۆ نوێژی هەینی یان دەرەوەى ماڵ چونکە تێکەڵ بە پیاوان دەبن لە ڕێگاوبانەکاندا وئەمیش دەبێتە هۆی فیتنە وکردنەوەى دەرگای شەیتانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر