عن أنس بن مالك رضي الله عنه : أن أم سُلَيم حدَّثَت أنَّها سألت نَبِي الله صلى الله عليه وسلم عن المرأة تَرى في مَنَامِها ما يَرى الرَّجل، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا رَأَت ذلك المرأة فَلْتَغْتَسِل» فقالت أم سُلَيْم: واسْتَحْيَيْتُ من ذلك، قالت: وهل يَكون هذا؟ فقال نَبِي الله صلى الله عليه وسلم : «نعم، فمِن أين يَكُون الشَّبَه؟ إنَّ ماء الرَّجُل غَليِظ أبْيَض، وماء المرأة رقِيق أصْفَر، فَمِنْ أَيِّهِمَا عَلَا، أو سَبَقَ، يَكُونُ مِنْه الشَّبَهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئوم سولەیم پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئافرەت کاتێک ئەوەى پیاو دەیبینێت لە خەودا ئەویش دەیبینێت (لە لەشگران بوون)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئافرەت ئەوەى بینی با خۆی بشوات»، ئوم سولەیم ووتی: شەرمم کرد سەبارەت بەم مەسەلە، ووتی: ئایا ئەمە ڕوودەدات؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ (ڕوودەدات)، ئایا شێوەى (منداڵەکە) لە کوێوە دێت؟ ئاوی پیاو (مەنی پیاو) چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت (مەنی ئافرەت) تەنک وزەردە، هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ (منداڵەکە) لە ئەو دەچێت».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
دایکی ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- بەناوى ئوم سولەیم -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئافرەت کاتێک ئەوەى پیاو دەیبینێت لە خەودا ئەویش دەیبینێت -لە لەشگران بوون-؟): واتا ئەوەى پیاو دەیبینێت لە خەوندا لە جیماع کردن؛ ئافرەتیش دەیبینێت؟. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە فەرمووی: (ئەگەر ئافرەت ئەوەى بینی با خۆی بشوات): واتا ئەگەر ئافرەت وەکو پیاو ئەوەى بینی با خۆی بشوات، ومەبەست ئەوەیە ئەگەر مەنی دەرچوو، هەروەکو لە گێڕانەوەى (البخاري)دا هاتووە: (قال: نعم إذا رأت الماء) واتە: (فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر ئاو -مەنی-) بینی، ئەمیش پاش هەستان لە خەو دەیبینێت، بەڵام ئەگەر ئەوەى بینی لە خەوندا وتووشی لەشگرانی نەبوو ئەوا خۆشۆردنی لەسەر نییە، چونکە حوکمەکە بەستراوەتەوە بە دەرچوونی مەنی، (سئل النبي -صلى الله عليه وسلم- عن الرَّجُل يَجد البَلل ولا يَذْكُر احْتِلَاما، قال: "يغتسل" وعن الرَّجُل يَرى أن قد احْتَلم، ولا يَجِد البَلل، فقال: لا غُسْل عليه. فقالت أم سُليم: المرأة تَرى ذلك عليها الغسل؟ قال: نعم، إنما النَّساء شقائق الرجال) [رواه أحمد وأبو داود] واتە: (وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە تەڕی -مەنی- دەبینێت بەڵام ئەو شتانە نابینێت لە خەوندا، فەرمووی: دەبێت خۆی بشوات، وسەبارەت بە پیاوێک -بە پێچەوانەوە- ئەو شتانە دەبینێت بەڵام تەڕی -مەنی- نابینێت، فەرمووی: خۆشۆردنی لەسەر نییە، ئوم سولەیم ووتی: ئەگەر ئافرەت ئەوە ببینێت -مەنی- ئایا خۆشۆردنی لەسەرە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ، چونکە ئافرەتان هاوتای پیاوانن -لە حوکمە شەرعیەکاندا-). کاتێک ئوم سولەیم وەڵامەکەى بیست لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شەرمی کرد، ووتی: (ئایا ئەمە ڕوودەدات؟): ئایا دەکرێت ئافرەت ئەو جۆرە خەونانە ببینێت وەکو پیاوان ومەنی دەربچێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەڵێ -ڕوودەدات-): واتا وەکو پیاوان ئەو حاڵەتانەش ڕوودەدات لە لای ئافرەتان وجیاوازی نییە لە نێوانیان وهەمان حوکمیان هەیە. پاشان بە ئوم سولەیمی فەرموو: (ئایا شێوەى -منداڵەکە- لە کوێوە دێت؟)، ولە گێڕانەوەیەکی تر لە هەردوو سەحیحدا بخاري ومسلم- فەرمووی: (چۆن منداڵەکە لە دایکی دەچێت؟): واتا چۆن منداڵەکە لە دایکی دەچێت ئەگەر لە پاش جووتبوون مەنی ئافرەت دەرنەچێت؟!. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەتی مەنی پیاو وئافرەتی بۆ ڕوونکردەوە، فەرمووی: (ئاوی پیاو -مەنی پیاو- چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت -مەنی ئافرەت- تەنک وزەردە): وئەم وەسفەش بە پێی حوکمی زۆرینەیە ولەکاتی سەلامەتبوونی تەندروستی مرۆڤەکەیە؛ چونکە لەوەیە مەنی پیاو چڕ نەبێت بەهۆی نەخۆشییەوە یان مەیلەو سوور بێت بەهۆی زۆری جووتبوونەوە، ولەوەیە مەنی ئافرەت سپی بێت بەهۆی بەهێزی ئافرەتەکەوە. وزانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- باسی نیشانە وسیفەتی تری مەنی پیاویان کردووە کە بەهۆیەوە دەزانرێت ئەمە -مەنی- ییە: لەوانەش: بەش لە پاش بەش دەردەچێت وەکو ئاوێکی فڕێدراو، وقورئانی پیرۆزیش ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە: {خُلِقَ مِن مَّآءٍ دَافِقٍ}[الطارق: 6] واتە:{دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)}، ودەرچوونەکەى لە پاش شەهوەت و چێژ وەرگرتن دەبێت، وئەگەر دەربچێت هەست بە ماندووبوون دەکات وحەز دەکات پشوو وەربگرێت وحەز بە جووتبوون ناکات لە پاشی دەرچوونی، وهەروەها بۆنەکەى وەکو بەری -گوڵی- دار خورمایە -طلع النخل- پێش ئەوەى خورماکە بەرهەم بێت، وبۆنی گوڵی دار خورما نزیکە لە بۆنی هەویرەوە. بەڵام سەبارەت بە مەنی ئافرەت زانایان وتوویانە: دوو نیشانەى هەیە بەهۆیانەوە دەناسرێتەوە: 1- بۆنەکەى وەکو بۆنی مەنی پیاوە. 2- شەهوەت وچێژ وەردەگرێت لە پاش دەرچوونی، وحەز بە جووتبوون ناکات لە پاش دەرچوونی. ومەرج نییە هەموو ئەو مەرجانەى پێشووی تێدا بێت بۆئەوەى حوکم لەسەری بدرێت کە مەنیە، بەڵکو یەک سیفەت بەسە، بەڵام ئەگەر هیچ سیفەتێک لەوانەى پێشووتری تێدا نەبوو؛ حوکمی مەنی نابێت، یان زۆرینەى گومان وابوو کە مەنی نییە. (هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ -منداڵەکە- لە ئەو دەچێت): هەرکەسێکیان مەنیەکەى زاڵ بوو بەسەر ئەوی تر بەهۆی چڕی وهێزیەوە یان مەنی یەکێکیان پێش ئەوی تر دەرچوو؛ ئەوا منداڵەکە لە ئەو دەچێت. وهەندێک لە زانایان دەڵێن: مەبەست لە -زاڵبوون:علا- واتا پێشکەوتنە؛ واتا مەنی هەرکامیان زووتر دەربچێت یان پێشبکەوێت؛ ئەوا منداڵەکە لە ئەو دەچێت، چونکە مەنی پیاو وئافرەت لە ڕەحمدا -منداڵداندا- کۆ دەبنەوە، پیاو مەنی دەردەکات وئافرەت مەنی دەردەکات، پاش کۆبوونەوەیان منداڵ دەخوڵقێندرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّا خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَـٰهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًا} [الإنسان: 1] واتە:{ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ (لە سەرەمێکوتەیەکی بچووکی پیاو وهێلکۆکەیەکی ئافرەت) بۆئەوەى تاقی بکەینەوە ئەمجا دەزگای بیستن وبینینمان پێی بەخشی}، واتا ئەم تێکەڵە لە مەنی پیاو ومەنی ئافرەت پێکهاتووە.