عن عائشة رضي الله عنها قالت: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يَنَام وهو جُنُب من غِير أن يَمَسَّ ماء».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش جیماع کردن دەخەوت بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت (واتا: بە بێ ئەوەى خۆی بشوات یان دەستنوێژ بگرێت یان دامێنی -عەورەتی- بشۆرێت)، چونکە وشەی (ماء - ئاو) لەم فەرموودەیەدا بە شێوازی (النکرة) هاتووە لە ڕستەیەکی نەفیدا کە ئەمیش هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی ئاو دەگرێتەوە. ئەگەری دووەم: خۆی نەدەشۆرد، بەڵام دەستنوێژی دەگرت، وئەمیش بە پێی چەند گێڕانەوەیەکە کە دامێنی دەشۆرد ودەستنوێژی دەگرت بۆ خەوتن وخواردن وخواردنەوە وجیماع کردن. ولەوانەش فەرموودەی ئیبن عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- کە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە لەشگرانیەوە بخەوین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر دەستنوێژی گرت (با بخەوێت)»[متفق علیه]. ولە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی داوە بە ئەو کەسەی کە دەیەوێت بخوات یان بخواتەوە یان بخەوێت؛ دەستنوێژ بگرێت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ ئەنجامدانى نوێژ».[رواه أحمد والترمذي وصححه]. بەڵام ئەم لێکدانەوەیە، گشتگیری ئەم فەرموودەیە وەڵامی دەداتەوە. وباشترین وتە ئەمەیە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار هەرگیز ئاو بەر پێستی نەدەکەوت (واتا: خۆی نەدەشۆرد ودەستنوێژی نەدەگرت ودامێنی نەدەشۆرد)؛ ئەمیش بۆ ڕێگەپێدان ودروستی ئەم کردەوەیە بۆ (الجواز)ە، چونکە ئەگەر بەردەوام ئەم کردەوانەى ئەنجام بدایە لە پاش لەشگران بوون ئەوا وا دەردەکەوت کە خۆشۆردن واجبە دەستبەجێ پاش لەشگرانی، وئەمیش بۆ ئاسانکارییە بۆ سەر ئەم ئومەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر